هەمەڕەنگ
ڕێگه‌ بده‌ هه‌نگ پێوه‌ت بدات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌نگ یه‌كێكه‌ له‌و مێرووانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان لێى بترسین و خۆمانى لێ به‌دوور بگرین ، تاوه‌كو پێمانه‌وه‌ نه‌دات ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌ پێوه‌دانى هه‌نگ زۆر گرنگه‌ و سوود به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ك ده‌زانین زیاتر له‌و شوێنانه‌ بڵاوه‌ كه‌ باخ و گوڵ و گوڵزارى تێدایه‌ ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ سوودى پێوه‌دانى هه‌نگ ده‌كه‌ین و چۆن چاره‌سه‌رى ئازارى پێوه‌دانه‌كه‌ى بكه‌ین .
جزووى هه‌نگ كاتێك پێوه‌ت ده‌دات ، ئه‌و پێوه‌دانه‌ى له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ خانه‌یه‌كى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌گه‌ر له‌له‌شدا بوونى هه‌بێت و ڕێگرى گه‌شه‌ بوونى ده‌كات .
بوونى مادده‌ى mpi  له‌ جزووى هه‌نگدا واله‌هه‌موو جۆره‌ مێروویه‌كى تر ده‌كات كه‌لێى نزیك نه‌بێته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌م مادده‌یه‌ش واى كردووه‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانى له‌ش له‌ناو ببات و دژى هه‌موو جۆره‌ ژه‌هراوى بونێكى له‌شه‌ و یارمه‌تى پاك بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش ده‌دات.
كاتێك هه‌نگ پێوه‌ت ده‌دات هه‌وڵ بده‌ شوێنه‌كه‌ى بشۆیت ، پاشان پارچه‌ سه‌هۆڵى له‌سه‌ر دابنێ تاوه‌كو شوێنه‌كه‌ى نه‌خورێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3554 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2019 12:12:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ