وەرزش
مه‌له‌كردن چاره‌سه‌رى ئه‌م ئازارانه‌ ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتنى وه‌رزى گه‌رما هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر حه‌ز و ئاره‌زوومان بۆ مه‌له‌كردن و چوونه‌ نێو ئاو ، به‌ڵام به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ مه‌له‌كردن و جووڵه‌ى نێو ئاو له‌ته‌مه‌نى سه‌روو چل ساڵییه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ له‌ش پێویستى پێیه‌تى به‌تایبه‌تى ماسولكه‌كانى له‌ش .

زۆرێك هه‌ن له‌سه‌روو ته‌مه‌نى چل ساڵییه‌وه‌ توشى ئازارى پشت و ڕان و ماسولكه‌كان ده‌بنه‌وه‌ ،  هه‌ربۆیه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ش پێویستى به‌وه‌یه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار مه‌له‌ بكه‌یت و ئه‌گه‌ر مه‌له‌ش نه‌كه‌یت ، هه‌وڵ بده‌ بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش بێت له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بجوڵێیت و به‌تایبه‌تى قاچه‌كانت بجوڵێنیت .

سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئازارى پشت و ماسولكه‌كانت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، مه‌له‌كردن و جووڵه‌ى نێو ئاو هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێز بوونى ئێسكه‌كانى له‌ش و ڕێگرى ده‌كات له‌توش بونت به‌ شاش بوونى ئێسك.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
657 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/27/2019 11:52:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ