تەندروستی
له‌مه‌ودوا گۆشتى سوور به‌م شێوه‌یه‌ مه‌خۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گۆشتى سوور یه‌كێكه‌ له‌و ژه‌مه‌ سه‌ره‌كییانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان زۆر ئاره‌زووى بكه‌ین هه‌روه‌ك ده‌زانین گۆشتى سوور ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین ، به‌ڵام زۆر خواردنى گۆشتى سوور زیانى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پرۆتین له‌له‌شدا زیانى هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى ئه‌و ژه‌مه‌ گۆشته‌ى كه‌ زۆر چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌م نه‌خۆشییانه‌ى خواره‌وه‌ :-

توشى نه‌خۆشى دڵت ده‌كات ، به‌هۆى زۆرى پرۆتینه‌وه‌ ، به‌وه‌ش چه‌وورى كۆلیسترۆڵى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

به‌رزبوونه‌وه‌ى پرۆتین له‌له‌شدا هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زاندنى كالیسیۆم له‌له‌شدا و كه‌م بوونه‌وه‌ى ڤیتامین دى.

زیادبوونى  پرۆتین و كاربۆهیدرات له‌له‌شدا كه‌له‌ گۆشتدا بوونى هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ست كردن به‌بۆنى ناخۆشى ده‌م .

زۆر زیادبوونى پرۆتین له‌له‌شدا كارله‌ سستى گورچیله‌كان ده‌كات ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئه‌و نایترۆجینه‌ى كه‌ گورچیله‌كان بۆ پاڵاوتنى خوێن به‌كارى ده‌هێنن.

هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ژه‌مى خواردنى گۆشتى سوور كه‌م بكه‌یته‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆشته‌ى كه‌ زۆرترین چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت تا له‌شت دووچارى ئه‌و زیانانه‌ نه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ گۆشتى سوور به‌ سووره‌كراوى زۆرترین زیانى هه‌یه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/25/2019 11:47:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ