کۆمەڵایەتی
به‌م خاڵانه‌ ده‌توانیت كه‌سایه‌تى ناڕاستگۆ و دووڕوو بناسیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بزانین تاچه‌ند هاوسه‌ر یان هاوڕێیانمان یان چوارده‌ورمان ڕاستگۆن له‌گه‌ڵمان و پێویسته‌ كه‌سایه‌تى دووڕوو و ناڕاستگۆ له‌ ڕاستگۆ جیابكه‌ینه‌وه‌ .
1- كه‌سه‌ دووڕوه‌كان و ناڕاستگۆكان  ته‌نها ڕێز له‌و كه‌سانه‌ ده‌گرن كه‌ له‌وان به‌هێزترن یان ده‌وڵه‌مه‌ندترن .
2-كه‌سه‌ دووڕوه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن سوود له‌ هه‌موو شتێك وه‌ربگرن ، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵت ده‌بن.
3-كه‌سانی دووڕوو به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ببنه‌ سه‌نته‌ری قسه‌كردن و هه‌میشه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌هه‌موو شوێنێك سه‌ره‌نجى  چوارده‌وور به‌لاى خۆیاندا رابكێشن.
4-دووڕوو به‌رده‌وام حه‌ز به‌ خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سه‌ ڕاستگۆكان زۆر له‌خۆبوردوون.
5-دووڕوه‌كان حه‌ز به‌ باسكردنی كه‌سانی دیكه‌ ده‌كه‌ن.
6-دووڕوه‌كان هه‌رگیز په‌یمان نابه‌نه‌ سه‌ر .
دواى ڕۆژووشكاندن دوو خواردنه‌وه‌ چاره‌سه‌رى ئازارى گه‌ده‌ ده‌كات 
ڤانیا 
به‌ربانگ كردنه‌وه‌ ( ڕۆژوشكاندن) ، زۆرێك له‌ئێمه‌ ئێواران دواى ڕۆژووشكاندن توشى ئازارى گه‌ده‌ و زیاتر ترشه‌ڵۆك بوونى گه‌ده‌ ده‌بین ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خێرا خواردنى چه‌وورو سوێرو زۆر خۆرى به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌ده‌ توشى ترشه‌ڵۆكى ده‌بێته‌وه‌ .
چۆن خۆت له‌ئازارى گه‌ده‌ و قورسى و ترشاندنى دوور ده‌خه‌یته‌وه‌ ؟
گه‌ڵاى ریحانه‌ : چوار بۆ پێنج گه‌ڵاى ریحانه‌ بخه‌ نێو ئاوه‌وه‌ پاشان گه‌رمى بكه‌ ئینجا كوپیك له‌و ئاوه‌ بخۆره‌وه‌ به‌ته‌واوى گه‌ده‌ت له‌و ئازارو ترشییه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ .
ئاوى زه‌نجه‌بیل : زه‌نجه‌بیل باشترین ده‌رمانه‌ بۆ گه‌ده‌ و هه‌وكردنى به‌شه‌كانى ناوه‌وه‌ى له‌ش ، هه‌ربۆیه‌ دواى ڕۆژووشكاندن هه‌ستت به‌ قورسى گه‌ده‌و ترشاندنى كرد ئه‌وا یه‌ك كه‌وچك ئاوى زه‌نجه‌بیل بخۆره‌وه‌.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/25/2019 11:43:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ