هەواڵ
ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین ماسی گه‌وره‌ى راوكراودا گیرا
 ئاڕاستە

ب پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ندین ماسى گه‌وره‌ى راوكراوى راگه‌یاند كه‌ هه‌ندێك له‌ ماسیه‌كان كێشیان له‌ 60 كیلۆ زیاتره‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، شه‌وی رابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانیان له‌ نزیك ناحیه‌ی سیروان توانیویانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین ماسی گه‌وره‌ى راوكراودا بگرن.و ده‌ستشگیرا به‌سه‌ر ده‌یان تۆڕ و كه‌ره‌سته‌ی راوكردن و بڕێكی زۆری ماسی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی راوكراون و هه‌ندێك له‌ ماسیه‌كان كێشیان له‌ 60 كیلۆ زیاتره‌.

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ راشیگه‌یاندووه‌ :كۆى گشتى ئه‌و بڕه‌ ماسیه‌ى ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، زیاتر له‌ 500 كیلۆ ده‌بێت:

6550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 12:50:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ