هەمەڕەنگ
تاتوشى ئازارى پشت نه‌بیته‌وه‌ به‌دووربه‌ له‌م شتانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئازارى پشت و بڕبڕه‌ى پشت یه‌كێكه‌ له‌ ئازاره‌ باوه‌كان ، پێویسته‌ له‌و خووه‌ هه‌ڵانه‌ى ڕۆژانه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ كه‌ هۆكارن بۆ زیاتر سه‌رهه‌ڵدانى ئازارى پشت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و خووه‌ هه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیاتر دروست بوونى ئازارى پشت :-

زۆردانیشتن : زۆر دانیشتن له‌سه‌ر كورسى به‌دیار سه‌یركردنى تیڤى و مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ، زیاتر ده‌بێته‌ هۆى ئازارى پشت.
خه‌وتن به‌شێوازى هه‌ڵه‌ : زۆر خه‌وتن له‌سه‌ر پشت ده‌بێت هۆى ئازارى بڕبڕه‌ى پشت.
پێڵاوى پاژنه‌ به‌رز : زۆر له‌پێ كردنى پێڵاوى پاژنه‌ به‌رز بۆ خانمان ده‌بێته‌ هۆى ئازارى پشت.
جگه‌ره‌ كێشان : بوونى مادده‌ى نیكۆتین له‌ جگه‌ره‌دا ده‌بیته‌ هۆى  ئازارى بڕبڕه‌كان.
نوشتانه‌وه‌ : كۆمه‌ڵێك جووڵه‌و نوشتانه‌وه‌ى له‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئازارى پشت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2252 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2019 11:32:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ