هەواڵ
له‌ئاراسته‌وه‌ هۆكارى داخستنى كافێ جیاوازه‌كه‌ ئاشكراده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌ص كافێ ئه‌و پاسه‌ى كه‌ كرابوو به‌ كافێ و له‌ لاى ته‌لارى هونه‌ر له‌ شارى سلێمانى ڕاده‌وه‌ستا،له‌لایه‌ن شاره‌وانى سلێمانییه‌وه‌ داده‌خرێت و لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ره‌ویش ده‌ڵێت:به‌هۆى نه‌گونجاوى شوێنه‌كه‌ى و دروست كردنى قه‌ره‌باڵه‌غییه‌وه‌ له‌ رێگاكه‌ داخراوه‌.

ئارى عوسمان لێپرسراوى به‌شى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى تایبه‌ت به‌ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى گونجاو نه‌بوو و قه‌ره‌باڵه‌غى له‌ سه‌رجاده‌ دروست كردبوو،هه‌روه‌ها ئاوه‌رۆكه‌شى ده‌چووه‌ سه‌ر شۆسته‌كه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ زیاده‌ره‌وییه‌ و ئێمه‌ ئاگادارمان كردنه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ مانگێك ئه‌بێت.

وتیشى: هه‌رچه‌نده‌ سكاڵاشى له‌سه‌ر هه‌بوو به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى دای بخه‌ین پێشنیارى دوو شوێنى ترمان بۆ كردن ئه‌وانیش لای بەرامبەر دەرگای تەلاری هونەر لای فڕۆکەکە و شوێنێك لاى پاركى زه‌بیحى بوو به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ڕازى نه‌بوون.

ئارى عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:هه‌روه‌ها كاره‌باشیان له‌ ته‌لارى هونه‌ره‌وه‌ ڕاكێشابوو كه‌ ئه‌ویش زیاده‌ڕه‌وییه‌كى تر بوو بۆ سه‌ركه‌رتى كاره‌با له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هاوكاری زۆرمان كردن.

به‌ص كافێ به‌شێوازێكى جیاواز و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ناو پاصدا له‌ سلێمانى كرایه‌وه‌ و رۆژانه‌ له‌سه‌ر جاده‌ى سه‌ره‌كى به‌ختیارى(جاده‌ى پۆزه‌كه‌)له‌ ته‌نیشت ته‌لارى هونه‌ر ڕاده‌وه‌ستا و گه‌نجانێكى زۆریش پێشوازییان له‌و بیرۆكه‌ جیاوازه‌ كرد و بۆ به‌سه‌ر بردنى كه‌شێكى ئارام روویان له‌و كافێیه‌ ده‌كرد.

10023 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2019 4:13:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ