هەواڵ
نرخی به‌نزین به‌م جۆره‌ی لیدێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ،كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق قسەیان كردووە بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و بەغداش وەڵامی ئەرێنی داوەتەو.

 ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق( غالب محەمەد ) ڕاگه‌یاندوه‌: لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گفتوگۆمان كردووە بۆ ئەوەی وەك پارێزگاكانی تری عێراق بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات و بە هەرزان بدرێتە هاووڵاتی و شۆفێران.
وتیشی: دوو پێشنیاز دراونەتە وەزارەتی نەوتی عێراق، یەكێك لەوانە وەك هەر پارێزگایەكی تر بەنزین بدرێتە هەرێمی كوردستان و نرخەكەی وەك پارێزگاكانی تری عێراق هەرزان بێت, پێشنیازەكەی تر ئەوەیە ئەگەر بەو شێوازە بەنزین نانێرن, بەنزین بنێردرێت بۆ بەنزینخانەی حكوومی و لەپاڵ بەنزینە بازرگانییەكە بەنزینی حكوومیش هەبێت.

غالب محەمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: بەڵێنی ناردنی بەنزینمان وەرگرتووە و لەو دوو شێوازە بەغدا بە یەكێكیان رازی دەبێت، بەڵام لە هەر حاڵەتێكدا بەغدا بەنزینی نارد چاودێرێك دەبێت تا بزانرێت چۆن ئەو بەنزینە دابەش دەكرێت، چونكە پێشتر بەغدا نەوتی ناردووە و هیچ چاودێرێك بۆ شێوازی دابەشكردنەكەی نەبووە. 
له‌ ئێستادا یەك لیتر بەنزینی حكوومی لە عێراق بە ٤٥٠ دینارە و لە هەرێمی كوردستان بۆ لیترێك لە سەروو ٦٢٥ دینارەوەیە .

21507 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2019 9:00:21 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ