زانست
فه‌یس بوك نایه‌ڵێت ئه‌م دیمه‌نانه‌ له‌ په‌خشى ڕاسته‌وخۆدا ده‌ربكه‌ون
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای فه‌یسبووك یاساكانی په‌خشی راسته‌وخۆی تۆره‌كه‌ی نووێ كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ دوو مانگی رابردوو گه‌نجیكی سپی پیستی مه‌سیح هێرشێكی توند ڕه‌وی كرده‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ ولاتی نیوز لاند و هێرشه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی ناوبراوه‌وه‌ گواسته‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی ئالۆزیه‌كی زۆر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا قسه‌ی له‌سه‌ر كرا .

هه‌ر به‌م هۆكاره‌ش كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌ڵسا به‌ نووێكردنه‌وه‌ی یاساكانی خزمه‌تگووزاری په‌خشی راسته‌وخۆ له‌ تۆره‌كه‌یدا كه‌ هه‌ر كه‌سێك پێشێلی بكا بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ هه‌ژماره‌كه‌ی سزا ئه‌درێت ، له‌م یاسا نوێیانه‌ی كه‌ فه‌یسبووك وه‌كو كۆسپێك له‌ به‌رده‌م په‌خشی راسته‌وخۆی تۆره‌كه‌ی داناوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ هه‌ر كه‌سێ له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆیا چه‌ك یان هه‌ر ئامێرێكی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ توندوتیژییه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بیت ده‌ست به‌ جێ لایڤه‌كه‌ی ئه‌سڕێته‌وه‌ و دووباره‌كردنه‌وه‌شی ئه‌بێته‌ هۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتی بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ.

شایه‌نی باسه‌ فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانج له‌ سنوورداركردنی دیمه‌نه‌كانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی تۆڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئارامی و ئاسایشی تۆره‌كه‌ی باشتر له‌ خزمه‌ت كۆمه‌لگه‌دا بێت و ببێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی تووندووتیژی له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ، له‌ ئێستادا فه‌یسبووك له‌ كاردایه‌ بۆ سه‌پاندنی ئه‌م یاسایه‌ نوێیانه‌ی له‌ گشت ولاتانی جیهان كه‌ به‌كارهێنه‌ری تۆره‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى .
1895 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2019 11:16:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ