ترافیک
ئه‌م شه‌قامه‌ى سلێمانى داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامێكه‌وه‌ به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه‌، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ " ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستادا به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی شه‌قامی سلێمانی بۆ ڕاپه‌ڕین (به‌شێكی سایدی به‌رده‌م شه‌قامی ماجدی مۆڵ به‌ره‌و چوارڕیانی سه‌رچنار) به‌ربه‌ستكراوه‌ و لۆد و قه‌ره‌باڵغی دروستبووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواشى له‌ شۆفێران و هاوڵاتیان كردووه‌، هاوكاری تیمه‌كانی شاره‌وانی بكه‌ن، تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ كۆتایی دێت.
1672 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2019 9:39:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ