هەمەڕەنگ
نەبوونی قاچی ڕێگر نەبوو لە سەرکەوتنەکانی ئەو کچە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەم کچە خاوەن پێداویستەیە تایبەتە بەڵام  خاوەن بەهرەو توانایەکی زۆرە  کە بەوهۆیەوە بۆتە باسی میدیاکان و لە تەمەنی 3 ساڵیەوە هەردوو قاچی لەدەست داوە بەڵام بە تواناو لیهاتوی خۆی توانی زۆر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە بورای وەرزشی و بازرگانی دا .

پێگەی هەواڵی ( cgtn) لە ڕاپۆرتێکی دا ژیانی ئەو کچە چینەیە بەتوانایەی ئاشکراکردووە ، وێی مەینڤ ،ئەوکچە تەمەن 31 ساڵەیە کە بە هۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە لە تەمەنی 3 ساڵیەوە هەردوو قاچی لەدەست دا ، لەگەڵ گەورەبوونی توانی ببێتە نموونەی کچی لێهاتو بە پێشکەشکردن و پێشخستنی بەهرەکانی .

ناوبراو لە بواری وەرزشی مەلەکردندا خاوەنی 3 خەڵاتی ئاڵتونی یە کە لە شەشەمین پێشبڕکێ ی مەلەکردندا لە هەرێمی شۆنکسی توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و چەندان کاری بازرگانی و گەشتکردنی بۆ چەندین ناوچەی جیاجیا سەرەڕای نەبوونی قاچەکانی ئەنجام داوە .

مەینڤ ، بڕیاری داوە جیاواز بژی چێژ لە ژیان ببینێت ،  هەربۆیە گەشتێکی بۆ پەکین و دۆلی و لیجیانگ و سانیای ئەنجام داوە ، لە شەنگەهای کاری فڕۆشیاری کردوە و  بۆماوەی یەک ساڵ نوێنەری خزمەتگوزاری کڕیار و مانیکوریست بووە .

سەربارەی زەحمەتیەکانی ژیان بۆ ئەوە ، ناوبراو ڕایگەیاندووە " لەم سەردان و گەڕانەی دا ئاشنا بووم بە بیرۆکەی تازە و کاری نمونەی  هێشتا زۆرم ماوە تا فێر ببم ، ژیان لە شەنگەهای ئەزموونێکی تازەبوو  ، لە ئێستادا بە ئۆنلاین کاری فڕۆشتنی جل و بەرگ ئەکەم ، نامەوێت نەبوونی قاچەکانم ببنە ڕێگر لە سەرکەوتنەکانم ، من هانی خەڵک ئەدەم و دەمەوێت ببمە نمونەیەک گەش  و کۆڵنەدان بۆخەڵکی ".

965 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/19/2019 3:15:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ