هەمەڕەنگ
دوو وه‌رزش یارمه‌تى ده‌رى ڕۆژووانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژووان پێویسته‌ وه‌رزشى قورس ئه‌نجام نه‌ده‌ن ، به‌تایبه‌تى ئه‌نجامدانى یارى ئاسن و ئه‌و وه‌رزشه‌ له‌ش جوانانه‌ى كه‌له‌ هۆڵه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت ، چونكه‌ ئه‌و جووڵه‌ و وه‌رزشانه‌ پێویستى به‌ ووزه‌ و هێزێكى زۆر هه‌یه‌ ، ڕۆژووان دواى ڕۆژووشكاندن نابێت ئه‌و وه‌رزشه‌ قورسانه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه‌ هه‌موو ووزه‌ى له‌ش سه‌رف ده‌كات .
هه‌ربۆیه‌ له‌م باره‌دا شه‌وان ڕۆژووان باشترین وه‌رزش به‌پێ ڕۆشتنه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ یارمه‌تى دانى له‌ش و هه‌رسى گه‌ده‌ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌له‌كردن و جووڵه‌ى نێو ئاو هۆكارێكى تره‌ بۆ یارمه‌تى دانى ڕۆژووان كه‌ بتوانن ماندوێتى له‌له‌شییان ده‌ربكه‌ن و یارمه‌تییان بدات له‌هه‌موو ڕویه‌كى ته‌ندروستییه‌وه‌ .
ڕۆژووان تا توشى زیانى وه‌رزشى قورس نه‌بنه‌وه‌ ، ده‌توانن ته‌نها له‌م باره‌دا دوو جۆر وه‌رزش بكه‌ن ئه‌ویش پیاسه‌كردن (به‌پێ ڕۆشتن ) و (مه‌له‌كردن) جووڵه‌ له‌نێو ئاودا ئه‌م دوو وه‌رزشه‌ باشترین جووڵه‌ن بۆ ڕۆژووان و له‌ش ماندوو ناكات ، ئه‌ویش شه‌وان ده‌بێت ئه‌نجامى بده‌ن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
828 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/19/2019 2:59:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ