ئابوری
عێراق داهاتى مانگانه‌ى نه‌وت ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە مانگێکدا لە نێوان شەش بۆ حەوت ملیار دۆلاردایە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەرەکانی کەنداوی عەرەبییەوە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هاوكات داهاتی مانگانەی نەوتی عێراق لە مانگێکدا لە نێوان شەش بۆ حەوت ملیار دۆلاردایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە:لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕۆژانە نزیکەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری عێراقەوە هەناردە کراوە.

زیادبوونی داهاتی نەوت لەکاتێکدایە ، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە ئاستێکی خراپدایە و ڕۆژانەش ڕێژەی بێکاری لە وڵاتدا زیاتر دەبێت.
896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/19/2019 11:36:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ