وەرزش
عبدالصمد کۆمێنتاری بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکات
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


کوڕە کوردێکی شاری هەولێر بەشدار لە بەرنامەیەکی کەناڵی بین سپۆڕتی قەتەڕی پلەی یەکەمی کۆمێنتاری بەدەست هێنا.


عەبدالصمد خۆشناو گەنجێکی شاری هەولێرە کە کۆمێنتاری بۆ چەند یاریەک کردووە لەکوردستان ، سەرەتای ئەمساڵ بەشداری لە بەرنامەی ئەلو بێنی کەناڵی بین سپۆڕت کرد کە تایبەت بووە بە کۆمێنتاری یاریەکان و توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

عبدالصمد سەرجەم قۆناغەکانی بەرنامەکەی بەسەرکەوتووی بڕی تا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا ، بڕیارە لەیاری کۆتایی نێوان لیڤەرپول و تۆتنهام لە چامپیۆس لیگ شانبەشانی عصام شوالی و رەئوف خلێف کۆمێنتاری بۆ یاریەکە بکات.
582 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2019 2:14:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ