هەواڵ
پێشینە یه‌ك دەدرێته‌ سه‌رجه‌م فەرمانبەران
 ئاڕاستە

نوسینگەی بانکی رافیدەین پێشینە دەداتە فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی عێراق کە بڕی سلفەکە (3 و 5 و 10) ملیۆن دینار دەبێت و لەڕێگەی ماستەر کاردی نێودەوڵەتییەوە دەدرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ڕافیده‌ین  ڕایگه‌یاندوه‌ ،پێشینە ده‌درێته‌ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی عێراق کە بڕی سلفەکە (3 و 5 و 10) ملیۆن دینار دەبێت و لەڕێگەی ماستەر کاردی نێودەوڵەتییەوە دەدرێت .
ڕاشیگه‌یاندوه‌ ،کە وەجبەی یەکەمی پێشینەکە سەرەتا دەدرێتە 2900 فەرمانبەر کە مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن و کارتی ئەلیکترۆنییان هەیە.

نوسینگەی بانکی رافیدەین باسی لەوەشکردوە، کە پێشینەکە لەڕێگەی پەنجەمۆری فەرمانبەرەکەوە دەبێت و دواتر بە کورتە نامەیەک ئاگادار دەکرێتەوە کە پێشینەکەی پێدەدرێت، ئەویش دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان پێشینەکەی پێدەدرێت.
14052 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2019 1:58:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ