هونەر
ئه‌كته‌رى ڕۆڵى سه‌ره‌كى شوانه‌ جه‌زا وه‌ڵامى هه‌موو ڕه‌خنه‌گران ده‌داته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ند  (شوانه‌ جه‌زا) كه‌ له‌ دراماى "سه‌ماى ته‌رزه‌" دا ڕۆڵى  سه‌ره‌كى  ده‌بینێت وه‌ڵامى هه‌موو ڕه‌خنه‌ گرانه‌ ده‌داته‌وه‌ .

شوانه‌ جه‌زا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك وه‌ڵامى هه‌موو ڕه‌خنه‌ گران ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت  :" بۆ هه‌موو خه‌لكی كوردستان و ئه‌و بینه‌ ره‌ جوانه‌ ی كه‌ بینه‌ ری درامای سه‌مای ته‌ رزه‌ن من هیج ڕی به‌ خۆم ناده‌ م قسه‌ی ناشرین و جوێن به‌ هیج كه‌سیكی ره‌خنه‌گر به‌م له‌ دراماكه‌ماندا بۆیه‌ تكایه‌ من هیج به‌ رپرس نیم كه‌ وینه‌ی منیان داناوه‌و قسه‌ی نه‌ شیاوو ناشرینی پێ ئه‌نوسن ، هه‌ر كه‌سێك بێت ئه‌ یه‌ۆیت من ناشرین بكات لای بینه‌رو ره‌ خنه‌ گران"

ده‌شڵێت:"‌ جیی شانازییه‌ بۆ من كه‌ له‌ ئیستادا درامای سه‌مای ته‌رزه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌ یه‌ بۆیه‌ جێی خۆشحالی منه‌ وه‌ ك كه‌ سی سه‌ ره‌ كی ئه‌ و درامایه‌ ،وه‌ هیوادارم بتوانم زیاتر خزمه‌تان بكه‌م و ئیوه‌ ش بینه‌ر بن تا كوتا حه‌لقه‌ ..هه‌موتانم خۆشه‌وییت".

دراماى سه‌ماى ته‌رزه‌ كه‌ له‌ ئێستادا په‌خش ده‌كرێت و چه‌ند زنجیره‌یه‌كى لێ په‌خش كراوه‌، زۆرترین ڕه‌خنه‌ و خواستى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ و  زۆربه‌ى بینه‌ر باس له‌ لاوازى ده‌قى نوسینى دراماكه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ڕه‌خنه‌ ئاراسته‌ى ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى شوانه‌ جه‌زا ده‌كه‌ن. 

9243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2019 11:41:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ