هەواڵ
قه‌ده‌غه‌كرا خۆێندكاران حیجاب بپۆشن
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-5-2019،ئیئتیلافی راستڕەوی نەمسایی پرۆژەیەکی بۆ قەدەغەکردنی پۆشینی حیجابی ئیسلامی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان، ئامادە کردوه‌.
رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی ، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیئتیلافی راستڕەوی نەمسایی پرۆژەیەکی بۆ قەدەغەکردنی پۆشینی حیجابی ئیسلامی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان، ئامادە کردبوو،پەرلەمانی نەمسا ش پرۆژەیاساکەی پەسەند کرد و ئیدی کچە قوتابییانی مسوڵمان لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی نەمسا، ناتوانن حیجاب بپۆشن.
هه‌روه‌ها ئەندامانی پەرلەمان لە هەردوو پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی و نیوس، دژایەتیی خۆیان بۆ پرۆژەیاساکە نیشان داوە و دەنگیان پێ نەداوە و پێیان وابووە، ئەو یاسایە دەبێتە هۆی دروستکردنی دووبەرەکی.
رێکخراوە مرۆڤدۆستییەکانی نەمسا بە نیازن لە دادگای باڵای وڵات سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە تۆمار بکەن، چونکە ناکۆکە لەگەڵ دەستووری نەمسا، کە بنەمای یەکسانی تێیدا جێگری کراوە.
20726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2019 1:07:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ