هەواڵ
ئه‌مریكا ئه‌م بریاره‌شی ده‌ركرد
 ئاڕاستە

ئەمریكا بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ڤەنزێلا ڕاگرت و دۆخی ئەو وڵاتەشی بە هەڕەشە ناوبرد.
كیڤن مەكئاڵینان بریكاری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد: دۆخی ڤەنزێلا  هەڕەشە لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەوانی و كارمەندان درووستدەكات، بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە بازرگانیی و كارگۆكانی نێوان ئەمریكا و ڤێنیزوێلای دا .
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بڕیارە بەهۆی ناسەقامگیریی سیاسیی و هەڵكشاویی گرژییەكانەوە دراوە كە لە ڤێنیزوێلا بەردەوامی هەیەو ئەمە جگە لەوەی ئەم بڕیارە پەیوەستە بەو مەترسییە دڵنیاییەی كە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانە بۆ ئەو وڵاتە.
19641 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2019 12:59:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ