هەواڵ
باسی له‌ مه‌ترسی قومارخانه‌كان ده‌كرێت له‌ هه‌رێمدا
 ئاڕاستە

نوسه‌رێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ئەمجارەیان لەسەرئەو قومارخانانە ده‌دوێین كە لەشارەكانی هەرێمدا هەن كه‌ یه‌ كێتی و پارتی لێی به‌رپرسیارن.

عەدالەت عەبدوڵڵای نوسه‌ر له‌ تازه‌ترین نوسینیدا ده‌ڵیت :لەم چەند دێڕەدا، ئەمجارەیان لەسەر ئەو قومارخانانە ده‌دوێین كە لەشارەكانی هەرێمدا هەن، بەتایبەتیش سلێمانی. ئەوەی پەیوەندیی بە هەولێرو دهۆكەوە هەبێ، راستەوخۆ، پارتی لێی بەرپرسیارە، هەواڵی هەڵمەتی داخستنی قومارخانەكانیش لەوێ‌، جێی پێزانینه‌. هەرچی سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیانە، ئەوا یەكێتی و كاربەدەستانی لێی بەرپرسن.
 
ده‌شڵێت :ئەم دیاردەیە، جگە لە زیادكردنی سەرچاوەیەكی تری نەخۆشیی دیكەی كۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ ئینسانی ئێمە، جگە لەهەڵلوشینی گیرفانی گەنجەكان و خەڵكی بۆ بەرژەوەندیی كەسانێكی دیاریكراو و خاوەن دەسەڵاتی ئە‌م زۆنەو سێبەرەكانیان‌، هیچ سوودێكی گشتی نییە. 
 
باس له‌وه‌شده‌كات تاوانە بۆ هێزێكی وەك یەكێتی، بە بەرچاوییەوە ئەم دیاردەیە بڵاودەبێتەوەو خۆی بێ ئاگا كردووە!. جاران، لەشاخدا، هەر بابایه‌كی خراپەكار بەدرەفتاریی كۆمەڵایەتیی لەناو كۆمه‌ڵانی خەڵكدا بڵاو بكردایەتەوە، پێش هەر هێزێك، یه‌كێتی بە سزای گەلیان دەگەیاند، ئێستا بە ئاشكرا باس لە تێوەگلانی بەرپرسانی لەم دیاردەیە دەكرێت و بێدەنگن!. 
 
عەدالەت عەبدوڵڵای نوسه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات،هەر بە راستی، جێگرانی سكرتێری گشتی و(م.س)و سەركرایەتیی ئەم حزبە لە كوێن؟ لەوە ناترسن كە بڵاوبونەوەی ئەم دیاردانەو بەردەوامبوونیان گومان لەسەر هەر یەكێكتان دروستبكات، بەتایبەتی كە دەوترێ و دەنوسرێ: كراوەتە سەرچاوەیەك بۆ داهاتی حزب و بەرپرسانی!؟.. بۆ نایەنە سەر هێڵ و بە بڕیارێك هەموو قومارخانەكانی دەڤەرەكە‌و بەتایبەتیش شاری سلێمانی، داناخەن؟.
972 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 3:32:25 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ