هەواڵ
هێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
 ئاڕاستە

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کەهێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2019 عەباس سروت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کەهێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەوهۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوەیە کە لەئامادەباشیدا بن بۆ دروستبوونی هەر بارگرژییەک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا.

سروت وتیشی "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندوە کە پلانی لەناکاو هەیە لەکاتی دروستبوونی هەر بارگرژییەکدا کە لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا رووبدات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكردوه‌،ناوچەکە لەبارێکی ناجێگیردایە و ئەوەش بەهۆی ئەو هەڕەشانەوەیە کە ئەمریکا دەیکات و ئەو سزایانەش کە بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندویەتی.
4558 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 3:14:01 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ