زانست
شه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازه‌كه‌ى كۆمپیوته‌رى نوشتاوه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیاى "لینوفو" باشترین پرۆژه‌ نوێكه‌ى خسته‌ ڕوو ، ئه‌ویش به‌رهه‌م هێنانى كۆمپیوته‌رى شاشه‌ نووشتاوه‌یه‌ .
ئه‌م كۆمپانیایه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌مى خۆى له‌ وڵاتى "فلۆریدا"ى ئه‌مه‌ریكا نمایشى كرد ، به‌مه‌به‌ستى ده‌ركه‌وتنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى .
به‌پێى ماڵپه‌ڕى "انغادجت" ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كى چینییه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى بریتیین له‌ :-
جۆرى شاشه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌ "ئه‌ولید" و به‌ قه‌باره‌ى 13.3 یه‌ كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ى مۆبایلى "گالاكسى و سامسۆنگ " كار ده‌كات  .
شاشه‌كه‌ى به‌ قه‌ڵه‌مه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى كار ده‌كات .
كێشى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ زۆر كه‌مه‌ له‌چاو كۆمپیوته‌ره‌ كۆنه‌كاندا تاوه‌كو بۆ هه‌ڵگرتن زۆر ئاسان بێت .
شاشه‌ و ماوسه‌كه‌شى "بلوتوزه‌ " واته‌ بێ ته‌له‌ و وایه‌ر لێسه‌ .
ووزه‌ى پاترییه‌كه‌ى به‌شى یه‌ك ڕۆژ ده‌كات واته‌ بۆ "24" كاتژمێره‌ .
كامێرا و مكه‌به‌ره‌ى ده‌نگى تایبه‌ت به‌ خۆى هه‌یه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 11:49:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ