هونەر
كۆتا زنجیره‌ی (یارى ته‌خته‌ پاشاییه‌كان ) په‌خشده‌كرێت
 ئاڕاستە
زنجیره‌ درامای ئه‌مریكی (game of thrones) به‌ یارى ته‌خته‌ پاشاییه‌كان ناسراوه‌ له‌ دواین زنجیره‌ی كۆتا وه‌رزیدا ڕێژه‌ی بینه‌رانی زیاد له‌ 18.4 ملیۆن تێپه‌ڕاند، به‌ڵام كه‌مترین ره‌یتینی به‌ده‌ست هێنا.

 له‌ ئێستادا زنجیره‌ دراماكه‌ توانیویه‌تی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان زۆرترین بینه‌ری هه‌بێت  و  یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌ نیسانی ساڵی 2011دا په‌خشكرا وا بڕیاره‌ كۆتا زنجیره‌ی وه‌رزی هه‌شته‌می له‌ 19-5 دا په‌خش بكرێت.

چیرۆكی درامای game of thones له‌ ڕۆمانی نوسه‌ر جۆرج مارتن و له‌ ده‌رهێنانی ده‌یڤید بینۆفه‌ ، به‌درێژای وه‌رزه‌كان چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناودار  به‌شداریانكردووه‌ ، دیمه‌نه‌كانی له‌ هه‌ریه‌كێك له‌ وڵاتانی كه‌نه‌دا و كرواتیا و ئایسلاند و ماڵتا و مه‌غریب و سكۆتلاند و ئیسپانا و باكوری ئێرله‌ندا و ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌ ، هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی  وه‌ك خه‌ڵاتی گۆڵدن كلوپ و هوگۆ به‌ده‌ست هێناوه‌ و پاڵێوراویشه‌ بۆ چه‌ندین خه‌ڵاتی تر.

وه‌رگێڕان له‌ئینگلیزییه‌وه‌
504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 11:34:51 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ