هەمەڕەنگ
کچێکی 11 ساڵان لە ماوەی شەش ڕۆژدا لە %20جەستەی بە نەخۆشی NF لەدەست دا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەو نەخۆشیە ترسناکەی کە جەستەی مرۆڤ بەرەو داخوران و ڕزین لەناوچون دەکات بەکتریای هەوکردنی جەستەیە  کە بە نەخۆشی ( NF ) فلەش یتینگ ناسراوە ، لە ئێستادا کچێکی 11 ساڵان لەماوەی شەش ڕۆژدا لە %20جەستەی بەم بەکتریا هەوکردنە ترسناکە داپۆشرا .

پێگەی هەواڵی (Daily Mali)  ی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ، کچێکی تەمەن11 ساڵان دانیشتوی گوندێکی زامبیە دوای ئەوەی  چەند پەڵەیەکی هەوکردنی ترسناکی لەسەر جەستەی دەرکەوت دوای چارەسەری سەرەتایی بە پەلە گوازرایەو نەخۆشخانە . 

لە ماوەی 6 ڕۆژدا لە %20 جەستەی بەم بەکتریا هەوکردنە ترسناکە داپۆشرا ، دوای ئەوەی  پزیشک لە ندۆلا لە سنوری کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ نەخۆشی ئەم کچەی دەستنیشان کرد کە دووچاری بەکتریای هەوکردنی (NF) هاتوە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە .

نەخۆشی فلەش یتیگ ، نەخۆشیەکی دەگمەنە کە پێکهاتوە لە هەوکردنی بەکتریای ترسناکی جەستەی ، کە کەسی توشبوو بەم نەخۆشیە ، جوڵەی خوێنی سنوردار دەبێت و دووچاری خوێن بەربوونی دەکات و جەستە دەئاوسێنێت و دادەخورێت شانەکانی لەش دەمرێنێت و دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەشێکی جەستە ، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت کەسی توش بوو دەکوژێت .

چەند وێنەیەک ، کاریگەریەکانی لە سەر جەستەی کەسی توش بوو بەم جۆرەیە .

16375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/15/2019 9:02:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ