زانست
سیستمێکی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری ده‌رده‌كرێت
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم ڕایگه‌یاندوه‌، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دانانی سیستمێکی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و دەرکردنی چەند راسپاردە و رێنماییەک بۆ ئەو بابەتە.


عەقید ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم راگەیاندوه‌، بڕیارە لیژنەی رێکخستنەوەی سیستمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، لە ھەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە، گوتیشی: "گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دانانی سیستمێکی نوێی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و دەرکردنی چەند راسپاردە و رێنماییەک بۆ ئەو بابەته‌ چونكه‌ ھەندێک ئاستەنگیان لەبەردەمدایە، بەڵام ھەوڵ دەدەن کێشەکان چارسەر بکەن و گۆڕانکاری لە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا بکەن.
بەرپرسەکەی ھاتوچۆ بۆ باس  باسی له‌وه‌كردوه‌، ‌ئێستا پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لە سەرجەم پارێزگاکان جیاوازە، بەڵام ھەوڵ دەدەن لە ‌داھاتوودا ئەو سیستمە یەک بخەن و بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە لە ھەولێر سیستەمی ناسراو بە کۆری جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە ھەندێک پارێزگا و شاری دیکەدا، سیستەمەکە کۆنە و لەگەڵ ئێستا ناگونجێت.

بەپێی ئامارەکانی ھاتوچۆ، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس مۆڵەتی شۆفێرییان لە کوردستاندا ھەیە.

هه‌روه‌ها کاروان محەمەد سدیق، گوتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانیش رایگەیاندووە، وانە بەو کەسانە دەگوترێتەوە، کە مۆڵەت تازە دەکەنەوە، وه‌ بڕیار دراوە ئەو کەسانەی بە سیستمی کۆن مۆڵەتی شۆفێرییان دەرھێناوە، واتە لەپێش ساڵی ٢٠٠٥ەوە، پێویستە کاتێک بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان سەردانی ھاتوچۆی سلێمانی دەکەن، دوو وانەی ھاتوچۆیی لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆدا بخوێنن، کە وانەکان لەلایەن مامۆستایانی نووسینگەکانی شۆفێرییەوە دەگوترێنەوە، دوای خوێندنی ئەو دوو وانەیە، مۆڵەتەکانیان نوێ دەکرێنەوە.
2958 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/14/2019 2:06:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ