تەندروستی
تا ووزه‌ بێته‌وه‌ له‌شت ڕۆژووه‌كه‌ت به‌مه‌ بشكێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سفره‌ى به‌ربانگ كردنه‌وه‌ (ڕۆژووشكاندن)، زۆر گرنگه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك و شیرینى له‌سه‌ر بێت كه‌ ووزه‌ ببه‌خشێته‌وه‌ به‌له‌ش ، چونكه‌ ڕۆژووان بۆ چه‌ند كاتژمێرێكى زۆر ئاو و خۆراك ناخۆن ، به‌وه‌ش له‌ش لاواز ده‌بیت به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى ووزه‌وه‌ .
ئه‌و خۆراكانه‌ چین كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر سفره‌ى به‌ربانگ هه‌بن :-
سه‌ره‌تا له‌ش پێویستى به‌ شیرینى هه‌یه‌ ،واته‌ خوورما بخۆیت زۆر گرنگه‌ ، هه‌وڵ بده‌ سێ ده‌نك خوورما بخۆیت ، چونكه‌ خوورما ووزه‌ به‌خشه‌ و شیرینییه‌كى سروشتییه‌ .
شه‌ربه‌تى میوه‌ى سروشتى زۆر پێویسته‌ له‌سه‌ر سفره‌ى به‌ربانگ هه‌بێت ،چونكه‌ شه‌كره‌ى خوێن ڕێك ده‌خاته‌وه‌ زۆر ڕۆژووان هه‌ن توشى دابه‌زینى شه‌كره‌ى خوێن ده‌بن .
شیر و ئاو هه‌ریه‌كه‌یان شله‌مه‌نیین ده‌توانى نیو كوپى لێ بخۆیت .
شۆربا به‌تایبه‌تى شۆرباى نیسك یان مریشك ، چونكه‌ یارمه‌تى گه‌ده‌ ده‌ده‌ن خۆراكى باش بخوات و توشى ئازارو قورسى گه‌ده‌ نه‌بیته‌وه‌ .
پاش خواردنى هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ ده‌توانى ژه‌مه‌ خۆراكه‌كه‌ت بخۆیت ، ئه‌گه‌ر كه‌میش بخۆیت گرنگ نییه‌ چونكه‌ خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ووزه‌ به‌خشى له‌شن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
716 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/12/2019 11:19:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ