دۆسیە
بۆچونه‌كان له‌سه‌رکاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم چی یه‌ ؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


وەک چاوەڕوان دەکرا دوای ئیمزا کردنی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی و کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە سلێمانی، ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم خێرا تر بوون و پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ  پڕۆژەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی پەسەندکرا.

پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەڵبژاردنی سەرۆک تا دەستووری پەسەند کردوه‌ له‌ م ڕاپۆرته‌دا  كاردانه‌وه‌كان و بۆچونه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ لایه‌نه‌كان یاخود ئه‌ ندامانی لایه‌نه‌كانی دی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

لیژنەی یاسایی پەرلەمان گەیشتوونەتە رێککەوتن

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەی یاسایی پەرلەمان گەیشتوونەتە رێککەوتن و وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش پشتیوانیی لەو رێککەوتنە دەکەن وسەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت کە دوو جێگری دەبێت و دواتر ئەرک و دەسەڵاتەکانیان دیاری دەکرێن.
رۆژان حەمەڕەش ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستانیش راگەیاند، وەک لیژنەی یاسایی کۆبوونەوە و ئەو تێبینیانەیان وەرگرت کە فراکسیۆنەکان پێشکەشیان کردبوو لەبارەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم.

پڕۆژەیەکی ھاوبەشی فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆڕانە

کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم پڕۆژەیەکی ھاوبەشی فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆڕانە و فراکسیۆنی یەکێتی و لایەنەکانی تر تێبینیان لەسەری ھەبووە بۆئەوەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم بەشێوەیەکی باشتر بێت و ناکۆکی دروست نەکات لە نێوان لایەنەکاندا.

پەرلەمانتارێكی پێشووی بزوتنەوەی گۆرانیش رایدەگەیەنیت ئەوەی ،لەپەرلەمانی كوردستان كرا،كە پارتی دیزاینی كردو بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیش ،لەتەكیدا چەسپاندیان،تەواو پێچەوانەی بنەما و سەرەتاكانی دروستبونی گۆڕان و بانگەشەكانی ڕابوردوە.


هێنانەدی بەشێك لەئامانجەكانی گۆڕان گەوجاندنە

شێركۆ حمە ئەمین پەرلەمانتارێكی پێشووی بزوتنەوەی گۆران نوسیوەتی "هەر قسەیەك لەسەر ئەوەبكرێت ،ئەمە بەشێكە،لەهەمواری یاسای سەرۆكایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمە،لەناو پەرلەمان و هێنانەدی بەشێك،لەئامانجەكانی گۆڕان گەوجاندنە"
راشیگەیاندوە"ئەوەی ،لەپەرلەمانی كوردستان كرا،كە پارتی دیزاینی كردو بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیش ،لەتەكیدا چەسپاندیان،تەواو پێچەوانەی بنەما و سەرەتاكانی دروستبونی گۆڕان و بانگەشەكانی ڕابوردوە،كە دەرگای پەرلەمانی ،لەسەرداخراوو گۆڕانی،لە پێناودا كرایە دەرەوەی پرۆسە سیاسییەكە.

لەسەر بنەمای ڕێكەوتنێكی سیاسی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو

جەلال موحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆران‌و بریاردەردەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش راگەیاندوە"هەر لەسەرەتاوە فراكسیۆنی پارتی مەرجەكانی بوون بەسەرۆكی هەرێم نوسیبوو بەهەندێك شتی تریشەوە، 
سەرۆكی هەرێم لەسەر بنەمای ڕێكەوتنێكی سیاسی حیزبی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لەم قۆناغەدا سازشی زۆرمان بۆ پارتی كرد و لەهەندێك مەرج خۆش بوین بەڵام ڕەنگە لەپێناو ئەوەی سەرۆك بێت لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت تا نوسینەوەی دەستور.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆران راشی گەیاندوە،تاكە كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە هەر ئەویش دەبێتە سەرۆكی هەرێم چونكە دڵنیام دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران دەهێنێت.

قەسەم بەزاتی اللە حزبەكەشم لەحكومەتا بوایە دەنگم نەدەدا

پەرلەمانتاریكی یەكگرتوو لەبارەی كاراكردرنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمەوە رایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەك سیستم نەبۆتە پارلەمانی چونكە دەسەڵاتەكان دەسەڵاتی سەرۆكایەتین نەك پارلەمانی و قەسەم بەزاتی اللە حزبەكەشم لەحكومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەكرد دەریان دەكردم و موچەوناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بكەی وپێچەوانەی پرەنسیپ ومەبدەئەكانت دەنگ بدەیت وببیتە بوكەڵە وبوكە شوشە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان لەژێرناوی كوفرەكانی دەستوورو سیستمی پارلەمانی ودیموكراسی كە لەكۆبونەوەكەی  پارلەماندا ئەنجام درا نوسیویەتی :
١/هەناسەبڕكێ یانە بەدوای بەغدادا كەچی لەوێ دەسەڵاتی سەرۆك تەشریفاتیە ولێرەش ڕەها،ئەمە كوێی پابەند بوونە بەودەستورەی شەووڕۆژ بالۆرەی سەرزمانی هەندێكە.
٢/دەنگ دان بۆسەرۆكی هەرێم لەنهێنیەوە كرایە ئاشكرا ،چونكە متمانەیان نیە بە نهێنی هەموان پابەند بن.
٣/بڕوانامە پێویست نیە بۆسەرۆكی هەرێم،لەهەرێمێك خاوەنی سەدان هەزار قوتابی زانكۆ وپەیمانگا ودەیان هەزار بەكالۆریۆس ودەیان هەزار ماستەر ودكتۆراو ئەندازیارو یاساناس وپارێزەرو پزیشك بیت كەچی سەرۆكی هەرێمەكەت هەڵگری بڕوانامەی زانكۆیی نەبێت.
٤/بەهیچ شێوەیەك سیستم نەبۆتە پارلەمانی چونكە دەسەڵاتەكان دەسەڵاتی سەرۆكایەتین نەك پارلەمانی.
٥/سەرۆك لەهەموو دونیا بۆئەوەی بەهێز،بێت پێویستەبە2/3 ببێتە سەرۆك نەك بەدەنگی رەها واتە نیوە +١.
٦/ئەم دەسەڵات دارانەی هەرێم ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان دەوێ بۆیە سەرۆك بەهیچ شێوەیەك ملكەچ نیە بۆلێپرسینەوەی پارلەمان.
٧/تەنانەت دەنگیان بەوبڕگەش نەداكەدەبێت سەرۆك هی هەموان بێت ووەك نەریتێكی دیموكراسی دەست لەحزبەكەی بكێشێتەوە لەماوەی سەرۆكایەتیەكەی دا.

موچەوناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بكەی

ئەوپەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشداوە،بەڵام ئەمە مێژووە،ئۆباڵەكەی لەئەستۆی ئەوانەی تێیان پەڕاند،ئەمڕۆ ٣٠حوزەیرانی ٢٠١٣ دووبارە بوەوە،قەسەم بەزاتی اللە حزبەكەشم لەحكومەتا بوایە دەنگم نەدەدا خوای دەكرد دەریان دەكردم ،موچەوناوی پارلەمانتاری ئەوە ناهێنێ خۆت زەلیل بكەی وپێچەوانەی پرەنسیپ ومەبدەئەكانت دەنگ بدەیت وببیتە بوكەڵە وبوكە شوشە.

جێگه‌ی باسه‌ هه‌ فته‌ی ڕبردوو پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنێكدا پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و پارتی و یەكێتی پەسەند كرا.

ڕاپۆرت:عه‌بدول نه‌جم 

1718 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/11/2019 3:05:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ