تەندروستی
نه‌شوشتنى به‌شى ناوه‌وه‌ى ددان توشى چیت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ددان شوشتن ڕۆژانه‌ دووجار زۆر گرنگه‌ ، به‌تایبه‌تى به‌شى ناوه‌وه‌ى ددان زۆر به‌فڵچه‌ و هه‌ویرى ددان بیشۆیت ، چونكه‌ به‌شى ناوه‌وه‌ى ددان زۆرترین كلس و زه‌ردى له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌فڵچه‌ نه‌ى شۆیت زۆرجار كلسێكى زۆر تۆخى زه‌رد یان ڕه‌ش ده‌گرێت و له‌ددانه‌كان جیا نابێته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت پزیشك بۆت پاك بكاته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ نه‌شوشتنى به‌شى ناوه‌وه‌ى ددان زۆرجار بۆنى  ناخۆشى ده‌م  ده‌كات و یان زۆر خێرا واله‌ددانه‌كانت ده‌كات كلۆر ببن ، هه‌ربۆیه‌ پێنج بۆ ده‌ خوله‌ك پێویستى به‌شوشتن هه‌یه‌.
به‌كارهێنانى ئاو و خوێ وه‌ غه‌رغه‌ره‌ى پێ بكه‌یت زۆر گرنگه‌ بۆچاره‌سه‌رى هه‌وكردنى پووك و ددانه‌كانت .
خواردنى زۆر میوه‌ سوود به‌ددان ده‌گه‌یه‌نێت و پاكى ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو ( سێوو ، شلیك ، خه‌یار ، شووتى)....
گرنگ له‌وه‌دایه‌ ڕۆژانه‌ دووجار ددانت بشۆیت ، نه‌ك ته‌نها ڕووكه‌شى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڵكو به‌ته‌واوى ناوه‌وه‌ى ددانه‌كانت به‌ فڵچه‌ بشۆیت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
227 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2019 12:12:48 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ