تەندروستی
خه‌وتن به‌ڕۆژ بزانه‌ سوودى بۆچى هه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌مێك خه‌وتن رۆژانه‌ هێنده‌ی به‌شێك له‌ چاره‌سه‌رییه‌ پزیشكییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی فشاری خوێن ده‌بێت.
پێشتر ئه‌وه‌ سه‌لمێنرا بوو كه‌ كه‌مێك خه‌وتنی رۆژانه‌ی دوای كار، وزه‌مان ده‌داتێ و وامان لێ ده‌كات كه‌سێكی چالاكتر بین بۆ ئه‌ رۆژه‌، به‌ڵام سودێكی گرنگی دیكه‌ی ئه‌و جۆره‌ خه‌وه‌ش هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ یۆنان كه‌له‌ یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌نجامدراوه‌، ئاشكرایكردووه‌: "خه‌وی رۆژانه‌ یارمه‌تی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ فشاری خوێنیان زۆره‌".
هه‌رله‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ "هاوشێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان، خه‌وی رۆژانه‌، به‌رزی فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت".
ده‌شڵێت: "60 خوله‌ك خه‌وتن له‌ رۆژدا، فشاری خوێن بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێژ (پێوه‌ری فشارى خوێن) داده‌به‌زێنێت (كه‌سێك له‌ 140 فشارى خوینى زیاتربێت، ئه‌وا فشاری خوێنی به‌رزه‌".
741 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2019 12:11:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ