هونەر
نیان عه‌زیز: تا ئێستا عاشق نه‌بووم و ڕه‌فزیشم داوه‌
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

نیان عه‌زیز عه‌لى له‌ ساڵ 1991 له‌ گه‌ڕه‌كى سابونكه‌ران له‌ شارى سلێمانى له‌دایك بووه‌ و له‌ سلێمانیش ژیان ده‌كات وده‌ڵێت ،خه‌ڵكى به‌ چ ناوێك ئاره‌زوو ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌  ئاره‌زوو ده‌كه‌م بانگم بكه‌ن  .

نیان له‌ ئاڕاسته‌وه‌ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى هه‌وادارانى ده‌داته‌وه‌.

ئاڕاسته‌: چۆن ده‌ستت پێكردو ساڵى چه‌د ده‌ست پێكرد؟
نیان عه‌زیز:من له‌ چالاكى قوتابخانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستم پێكردووه‌ و سه‌ره‌تاش له‌ شانۆوه‌ ده‌ستم پێكرد ،دواتر سینه‌ما و پاشانیش بۆ كارى مۆدێلى و كۆتا كاریشم كارى پێشكه‌شكارى بووه‌ .

ئاڕاسته‌: كێ هانده‌رى كاره‌كانته‌؟
نیان عه‌زیز:دایك هانده‌رێكى سه‌ره‌كى كاره‌كانمه‌ و له‌ پاش ئه‌ویش براكانم و پشتیوانى كۆمه‌ڵگه‌.

ئاڕاسته‌:  ئاره‌زووى گوێ گرتن له‌ چ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌كه‌یت؟
نیان عه‌زیز:من گوێ له‌ هه‌مونو گۆرانییه‌كى خۆش ده‌گرم و كه‌سێكى تایبه‌ت نییه‌ له‌لام.

ئاڕاسته‌: ناوبانگ چى پێبه‌خشى و چى لێسه‌ندیته‌وه‌؟
 نیان عه‌زیز: ناوبانگ ڕێزو خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى پێبه‌خشیم و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هیچ شتێكى لێ نه‌سه‌ندوومه‌ته‌وه‌.

ئاڕاسته‌:عاشق بوویت؟
نیان عه‌زیز: تا ئێستا عاشق نه‌بووم ،به‌ڵام عه‌شقم پێ جوانه‌.

ئاڕاسته‌: ڕه‌فزت یاوه‌؟
نیان عه‌زیز : به‌ڵێ ڕه‌فزم یاوه‌.

ئاڕاسته‌: كاره‌كه‌ت بۆته‌ ئاسته‌نگ له‌ ژیانى هاوسه‌رگیریتدا؟
نیان عه‌زیز: نه‌خێر كاره‌كه‌م هیچ ئاسته‌نگێكى بۆ دروست نه‌كردووم .

ئاڕاسته‌:به‌ نیازى به‌م نزیكانه‌ ژیانى هاوسه‌رگیرى پێكبهێنى؟
نیان عه‌زیز:له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خوێندكارم جارێ هیچ بیرێكم لێ نه‌كردۆته‌وه‌.

ئاڕاسته‌:  ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ ‌تا مردن له‌ بیرى ناكه‌یت؟
نیان عه‌زیز: دایكم تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌ هه‌تا مردن له‌ بیرى ناكه‌م.

ئاڕاسته‌:چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرن؟
نیان عه‌زیز: ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕه‌خنه‌ى باشم لێده‌گرن به‌ هه‌ند وه‌ریان ده‌گرم و ڕه‌خنه‌ ڕووخێنه‌ره‌كانیش وا ده‌زانم كه‌ گوێم لێنه‌بووه‌ .


View this post on Instagram

نیان عەزیز

A post shared by araste.co (@araste.co) on

3693 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2019 3:14:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ