زانست
فه‌یس بووك و ئینستاگرام ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ بلۆك ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ده‌سـتپـێكردووه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ر فه‌یسبوكه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌میشه‌ و به‌بێ جیاوازی ئه‌و كه‌س و ڕێكخراوانه‌مان بلۆككردووه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ بیروبۆچوونی توندڕه‌ویی و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كه‌س و ڕێكخراوانه‌ی بلۆك ده‌كرێن به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ئینیستگرامیشدا بلۆك ده‌كرێن.
كۆمپانیاكه‌ له‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌وه‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرامی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی بلۆك كرد، له‌وانه‌ پـۆڵ نێڵێن، سیاسه‌تمه‌داری كۆماری له‌ ویلایه‌تی ویسكه‌نسن و لۆرا لومه‌ر، چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ر به‌ پارتی كۆماری له‌ نیویۆرك و میلۆ یانۆپـۆڵس، كه‌سایه‌تی به‌ریتانی كه‌ ئه‌م سیانه‌ پـێـیان‌وایه‌ خه‌ڵكی سپی پـێست له‌ سه‌روو خه‌ڵكی دیكه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها لویس فه‌ره‌خانی ته‌مه‌ن 85 ساڵیش بلۆكراوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی " Nation of Islam" ده‌كات و وتاری دژی سامیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌.
840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/5/2019 12:36:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ