زانست
گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئینستاگرام جێ ى ده‌ست خۆشییه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئینستاگرام له‌مه‌ودوا ڕێگرى ده‌كات له‌وه‌ى به‌كاربه‌ران بزانن كه‌ پۆسته‌كانیان چه‌ند ڵایكى بۆ هاتووه‌ .

وته‌بێژى كۆمپانیاى ئینستاگرام به‌سایتى (Techcrunch) ى ڕاگه‌یاندووه‌ ،  ئینستاگرام به‌نیازه‌ گۆرانكارى گه‌ووره‌ ئه‌نجام بدات  ، سه‌ره‌تا ئه‌و گۆڕانكارییه‌ له‌ وڵاتى كه‌نه‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت .

به‌گوێره‌ى گۆرانكارییه‌كان به‌كاربه‌ران ده‌توانن ببینن كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڵایكى پۆستێكت ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ نیشان نادرێت كه‌هه‌رپۆستێك چه‌ند ڵایكى بۆ هاتووه‌ و به‌ژماره‌ نانوسرێت .

له‌ڕێگه‌ى ئه‌م گۆرانكارییه‌وه‌ چى دیكه‌ په‌یج و هه‌ژماره‌كان بۆ ڵایك شتى نه‌شیاو بڵاو ناكه‌نه‌وه‌ .
1674 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2019 12:13:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ