هونەر
چراخان هاوسه‌رى ئاشتى هه‌ورامى هه‌موو گه‌نده‌ڵى و دزى كردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌خات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 (چراخان) هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی ، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن به‌تۆمه‌تی " گه‌نده‌ڵی و دزیكردن" سكاڵای له‌سه‌ر "ئاشتی" تۆمار كردووه‌.

چراخان ڕه‌فیق له‌ پۆستێكدا نوسیوویه‌تی:" من وه‌ك و چراخان ره‌فیق عومه‌ر سكاڵای ره‌سمیم تۆمار كرد له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتێكانی هه‌رێم  له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن  tribunal of the London Court of International  Arbitration  هه‌مان ئه‌و دادگایه‌ی كه‌ جاری پێشوو دانا غاز، وزاره‌ته‌كه‌ی رووبه‌روو بوه‌وه‌ ..وه‌سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و موسته‌مسه‌كانی گه‌نده‌ڵێكانی ئاشتی هه‌ورامی ته‌سلیمی دادگای نێو ده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن كران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌." ده‌شڵێت:" ده‌یسه‌لمێنم بۆ دونیاو هه‌رێمیش كه‌ كێ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزێتیه‌ی كردوه‌ له‌ مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی تا ئێستا هه‌وڵی داوه‌ گه‌نده‌ڵێكانی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكانی تردا ساغ بكاته‌وه‌ و كه‌سانیكه‌ تاوانباربكات و ئێستاش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات دووباره‌ له‌كابینه‌ی نوێی هه‌رێم وه‌ك و وه‌زیر دابمه‌زرێته‌وه‌ و دووباره‌ خه‌ڵكانێكی كه‌ تاوانباربكات به‌ گه‌نده‌ڵی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی." چراخان ده‌ڵێت:" هه‌میشه‌ وای پیشان داوه‌ گه‌ر ئاشتی هه‌ورامی نه‌بێ ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت له‌ هه‌رێم ده‌كشێنه‌وه‌  به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و رێككه‌وتووه‌ به‌ پاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رێوبه‌رێكی كۆمپانیاكان وه‌ ئتفاقی شه‌خسیان هه‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مانه‌وه‌ی كۆمپانیا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ نیه‌ له‌ هه‌رێم دا . وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بێده‌نگ بونی من له‌م كه‌یسه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سانی زۆر به‌رێز منیان راگرتوه‌."
17876 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 1:02:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ