کۆمەڵایەتی
بەهۆی تەزوی کارەباوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە شارۆچکەی چوارقوڕنە ی سەربەقەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجێکی تەمەن 29 ساڵان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕی بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمیر( 8 )لە ناحیەی چواڕقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە هاوڵاتیەک بەناوی ( د ، م ب ) تەمەن( 29 ) ساڵ لە ڕەگەزی ( نێر) پیشەی کاسب لەکاتی کارکردن لە دوکانەکەی لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا ".

ناوبراو وتیشی " دوای ئەوەی ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە لە ئێستادا پەڕاوی  لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە " .
592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 12:56:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ