هونەر
ئه‌نجیلینا جولى هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ى ده‌خاته‌ سه‌ر مێرمنداڵێك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌نجیلینا جولی جگه‌ له‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی منداڵه‌كانی تری بێبه‌ش كرد له‌ میراتیه‌كه‌ی .

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجلینا جولی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ته‌واوی سامانه‌كه‌ی ده‌دات به‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی دیكه‌ی لێ بێبه‌ش ده‌كات.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "رادار ئۆنلاین"ی ئه‌مه‌ریكی، سامانه‌كه‌ی جولی كه‌ به‌ نزیكه‌یی ١١٦ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت، بڕیاریداوه‌ كه‌ هه‌مووی بدات به‌ مادۆكسی كوڕی كه‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه‌.

كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌نجلینا جولی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ناكاوه‌ی ئه‌نجلینا جولی وایكردووه‌ براد پیتی هاوسه‌ریی پێشووی تووڕه‌ ببێت، كه‌ وابڕیاره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆی.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ براد پیت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادۆكسدا باش نه‌بووه‌ ، چونكه‌ كوڕى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نییه‌ به‌ڵكو جولى هه‌ڵى گرتۆته‌وه‌ .

جولی ساڵی ٢٠٠٢ مادۆكسی كوڕی گرتووه‌ته‌ خۆی، له‌و كاته‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بیلی بۆب سورنتۆن كردووه‌ به‌ڵام مادۆكس زیاتر له‌ دایكی نزیكبووه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجلینا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ براد پیت كردووه‌ و جیابووه‌ته‌وه‌ نزیكییان زیاتر بووه‌ و هه‌ندێكجار به‌ پیاوی ماڵ دایناوه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ئه‌م بڕیاره‌ بدات.

مادۆكس هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دایكیدا كاربكات و له‌ فلمی " First They Killed My Father" هاوكاری كردووه‌، كه‌ ئه‌نجلینا ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه‌ بووه‌ له‌ كامبودیا، مادۆكس له‌باره‌ی ئه‌نجلیناوه‌ وتوویه‌تی: ئه‌و پێكه‌نیناوییه‌ و كاركردن له‌گه‌ڵیدا ئاسانه‌، ئه‌و موعجیزه‌یه‌.

1987 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 12:49:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ