کۆمەڵایەتی
هه‌رێم:كچێكى 24 ساڵ ده‌كوژرێت و پاشان ته‌رمه‌كه‌ى ده‌دۆزێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
تەرمی كچێكى تەمەن 24 ساڵ له‌ توره‌كه‌یه‌كدا  دۆزرایه‌وه‌ وپاشان ڕه‌وانه‌ى پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی  پارێزگاى سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:لەسەر ڕووداوی كوشتنی كچێكی تەمەن 24 ساڵ چوار تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەربەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستگیركران.

ئەوەشى خسته‌ڕوو:لە ڕۆژی 3 نیسانی 2019 ، لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – تەكیە تەرمی كچێك دۆزرایەوە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرا، تەرمی "ك، ح، ق" تەمەن 24 ساڵ، ڕەگەز مێ‌ بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە و دەركەوت كە كوژراوەكە بە پەت خنكێنراوە و كراوەتە ناو توورەكەیەكەوە و لەسەر ڕێی چەمچەماڵ – تەكیە فڕێ دراوە.

باسى لەوەشكردووه‌:هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كردووە، توانرا "ڕ، ع، م" و "ح، ق، ح" و "ه ، ح، ق" و "ه ، ح، ق" بگرن، سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

زیاتر ڕوون كراوەتەوە، هەروەها فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ باوكی كوژراوەكە دەرچووە بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەكراوەو هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵی دەستگیركردنیدان .
6705 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 12:04:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ