ترافیک
دواجار ئەم ڕێگەیە سەرەکی یە نۆژەندەکرێتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوای چەندان ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراو کەلەسەر ڕێگای نێوان بێستانە ـ دوکان لە سنوری قەزای دوکان ڕوویانداوە دواجار دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە .

 بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری چاکردن و پاراستنی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :"دوای ئەوەی پەیوەندیمان کرد بەبەڕێز بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی سەبارەت بە  چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی ڕێگای چوارقوڕنە - دوکان  بەتایبەت لە بێستانەوە بۆ خەلەکان، بەڕێزیان پیان ڕاگەیاندین ،لەسەر فەرمانی  بەڕێز وەزیری ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی دەستکرا بەچاککردنەوەی ڕێگاکە ".

ناوبراو وتیشی "ئەم پڕۆژەیە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان کراوەو لەماوەیەکی  کەمدا بەشێوەیەکی ئەندازەیی نۆژەن دەکرێتەوە.
هەروەها دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی خۆشەویستی دەڤەرەکەمان ،کە هەروەک چۆن لەڕابردوو خزمەتمان کردوون بۆ ئەمساڵیش بەچەندین پڕۆژەی گرنگ بەردەوام  دەبین " .

نۆژەنکردنەوە و بەدوسایدکردنی ئەم ڕێگەیە بۆتە خواستی هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین دانیشتوانی دەڤەرەکە بەگشتی چونکە ڕۆژانە ڕووداوی هاتوچۆ بەهۆی خراپی و زۆری چاڵ ئەم ڕێگەیە ڕووداوی هاتوچۆ ڕوودەدەن هاوڵاتیان دەبنەقوربانی بەشێکیش لە هاوڵاتیان ئەم ڕێگەیەیان بە ڕێگەی مەرگ ناساندووە .

2009 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 9:08:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ