تەندروستی
ئه‌م خۆراكانه‌ ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ منداڵ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 
منداڵ زۆر پێویستى به‌و خۆراكانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ له‌ش و خۆراكى باشن ، توانا و به‌رگری به‌هێز ده‌كات، منداڵ زوو گه‌شه‌ى پێ ده‌كات و به‌هێز و ته‌ندروست ده‌بێت گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له‌ :

1-شیر
سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی باشی تێدایه‌ بۆ منداڵ، كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی كالیسیۆم و پرۆتین و مه‌گنیسیوم و فوسفۆر، شیر له‌ پروتینه‌ یه‌كه‌مه‌كانه‌ كه‌به‌ ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
2-هێلكه‌
سپێنه‌ی هێلكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌به‌ ڤیتامین(B2-B6-D) ، هه‌روه‌ها برێكی زۆر زینك و مس و ئاسنی تیدایه‌، به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ سودی زیاتره‌ له‌ سپێنه‌كه‌ی، چونكه‌ كالیسیۆمی زۆری تێدایه‌.
3-ماسی سه‌له‌مون
ئه‌و پروتینه‌ی كه‌له‌ ماسی سه‌له‌موندا هه‌یه‌ زور به‌ئاسانی هه‌رس ده‌بیت، به‌خێرای ده‌توێته‌وه‌ له‌ له‌شتدا ١٠٠ گرام سه‌له‌مون ٢٠ گرام پروتینی تێدایه‌، ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ئومیگا-٣،هه‌روه‌ها برێكی زور ئاسن و كالیسیوم و فوسفور و ڤیتامین (A-B) تێدایه‌
4-چه‌ره‌سات
یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین خواردنه‌ ئاسانه‌كان كه‌ زۆر باشن بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت له‌ به‌یانیاندا، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئوستورالی ده‌ڵێن كه‌ ژماره‌یه‌كی زور منداڵ خۆشبه‌ختانه‌ حه‌زیان له‌خواردنی چه‌ره‌ساته‌ كه‌ برێكی زۆر مادده‌ی ئاسن و زین و سۆدیۆمی تیدایه‌، ده‌وله‌مه‌نده‌به‌ڤیتامین (E) كه‌وا له‌ منداڵ ده‌كات به‌خێرای گه‌شه‌ بكات.
5-مۆز
مادده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نی فۆسفۆره‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی "فایبه‌ره‌"، به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه‌ له‌ زانكۆی له‌نده‌ن كراوه‌ ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ رۆژی یه‌ك موز ده‌خۆن به‌دوورن له‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی.
689 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/27/2019 12:35:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ