ترافیک
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى سلێمانیه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هاتوچۆ ئاگادارى شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارى چاككردنه‌وه‌ى شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود ده‌ستى پێكردووه‌ بۆیه‌ قه‌ره‌باڵغى دروست بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:" شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌به‌شێكی شه‌قامی سه‌ره‌كی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌تری) له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی تا گه‌ڕه‌كی چوارچرا له‌ شارى سلێمانى ده‌ستیپێكردوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ لۆدو قه‌ره‌باڵغی دروستبووه‌".

داواش ده‌كات شۆفێران هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن تا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ كۆتایی دێت.

752 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 11:48:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ