هەواڵ
بڕی 30ملیۆن دینار دەدرێت بە ھاوڵاتییان و سووشی ناچێتە سەر
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەو ھاوڵاتییانەی توشی زەرەر و زیان بوونەتەوە بە ھۆی ھێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بڕی 30 ملیۆن دیناریان بە قەرز لەلایەن بانکی ڕافیدەینەوە پێ دەدرێت و لەماوەی 5 ساڵیشدا ڵێیان وەر دەگیرێتەوە.

‎ خەولە تاڵیب ئەسەدی بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە:لە ژێر رێنمایی وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 30 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەینە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش زیانیان بەرکەوتووە.

‎ڕاشیگەیاندووە:قەرزەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەدرێتە هاوڵاتیان و هیچ سووێکی ناچێتە سەر، بەڵام ئەگەر لە پێنج ساڵ تێپەڕی، رێژەی %5ی وەک سوو دەچێتە سەر.

‎ بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەشکردووە:ئەو 30 ملیۆن دینارە تەنیا دەدرێتە ئەو کەسانەی خانووەکانیان بەهۆی هێرشی داعشەوە وێران بووە و لەبەرامبەردا تا دانەوەی قەرزەکە، تاپۆی خانووەکە دەخرێتە رەهنەوە.
8902 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2019 5:39:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ