سلێمانی
بەوێنــە:لەڕۆژی جیھانی ژینگەدا ھەڵمەتێکی پاککردنەوە ئەنجام دەدرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەمڕۆ ١٦-٤-٢٠١٩ کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیھانی ژینگەدا قوتابخانەی رۆزی ئینگلیزی ھەڵمەتێکی پاککردنەوەی لەپارکی ھەواری شار لە ڕێگەی خوێندکارەکانییەوە ئەنجامدا و لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١٠٠ باڵندەیان ئازاد کرد.

مامۆستا دێرین تایبەت بە ئاڕاستە ڕایگەیاند:ئێمە ساڵانە لە یادەکاندا چالاکی ئەنجام دەدەین و ئەمڕۆش ھەستاین بە پاککردنەوەی شانۆی ڕۆما و ھەندێک لە باخەکانی پارکی ھەواری شار و ئازادکردنی زیاتر لە ١٠٠ باڵندە.

وتیشی:ئامانجمان ئەوەیە منداڵان ژینگەیان خۆش بوێت و لەم کاتەی کە شوێنەکان پاک ئەکەنەوە فێری ئەوە ئەبن کە ئیتر خاشاک و پاشماوەکانیان فرێ نەدەن و گیانلەبەران ئازار نەدەن.

ئەمەش لە کاتێکدا دوێنێ لە شانۆی ڕۆما پاش ئەنجامدانی چالاکییەک پاشماوەکان بەجێھێڵدران و لەڕۆماڵێکدا پەیامنێرمان ئاماژەی بە ئەو دیاردەدا کە لەپاش ئەنجامدانی ھەر چالاکییەک شوێنەکان بە پیسی جێ دەھێڵن و پاشماوەکان کۆناکەنەوە.

890 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/16/2019 1:56:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ