هونەر
كاروان شاره‌وانى: هاوسه‌رى پێشووم ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ تا مردن له‌بیرى ناكه‌م
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

كاروان عومه‌ر ڕه‌شید كه‌ ناسراوه‌ به‌ كاروان شاره‌وانى له‌ ساڵى 1982 له‌ شاره‌زوور له‌دایك بووه‌ و نازناوى شاره‌وانیش به‌هۆى ده‌ركه‌وتنه‌كانى سه‌ره‌تاى بووه‌ كه‌ زۆر له‌ گه‌ڕه‌كى شاره‌وانى ده‌ركه‌وتووه‌ و كاته‌كانى له‌وێ به‌سه‌ر بردووه‌ ئاره‌زووش ده‌كات به‌ كاروان شاره‌وانى بناسرێت.

كاروان شاره‌وانى له‌ ئاڕاسته‌وه‌ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى هه‌وادارانى ده‌داته‌وه‌.

ئاڕاسته‌: چۆن ده‌ستت پێكرد؟
كاروان شاره‌وانى: ده‌ستپێكى من له‌ منداڵىىه‌وه‌ بوو له‌ خوێندنگه‌وه‌ هه‌ستیان ده‌كرد ده‌نگم خۆشه‌ ،مامۆستاكان هه‌موو جارێك له‌ ساحه‌دا منیان ئه‌هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و گۆرانیم ئه‌وت ،وه‌ دواتر له‌ ساڵى 2000 گۆرانى وتن بوو به‌ خولیایه‌ك لاى من و ده‌ستم كرد به‌ گۆرانى وتن.

ئاڕاسته‌: ساڵى چه‌ند  ده‌ستت به‌ كارى هوونه‌رى كردووه‌؟
كاروان شاره‌وانى:  من به‌ شێوه‌كى فه‌رمى كه‌ ناوم كه‌وته‌ نێو خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ ساڵى 2004 بوو.

ئاڕاسته‌: ئاره‌زووى گوێ گرتن له‌ چ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌كه‌یت؟
كاروان شاره‌وانى: من به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى گوێ له‌ زۆربه‌ى گۆرانیبێژه‌كان ئه‌گرم وه‌ هه‌رگۆرانییه‌كیش سه‌رنجم ڕابكێشێت گوێى لێ ئه‌گرم، به‌ڵام به‌ تایبه‌تى ئاره‌زووى ده‌نگى میران عه‌لى ئه‌كه‌م.

ئاڕاسته‌: ناوبانگ چى پێبه‌خشى و چى لێسه‌ندیته‌وه‌؟
كاروان شاره‌وانى:  من له‌ ڕێگه‌ى هونه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌موو ئاواته‌كانم گه‌شتم ،وه‌ گه‌وره‌ترین سامانیش كه‌ به‌ منى به‌خشى ‌ نازناوه‌كه‌مه‌.

ئاڕاسته‌:  تا ئێستا عاشق بوویت؟
كاروان شاره‌وانى: به‌ڵێ زۆر ،وه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌ ساڵى 2004 عاشق بووم.

ئاڕاسته‌: ڕه‌فزت یاوه‌؟
كاروان شاره‌وانى: به‌ڵێ زۆر زۆرم ڕه‌فز یاوه‌.

ئاڕاسته‌:  گۆرانى وتن بۆته‌ ئاسته‌نگ له‌ ژیانى هاوسه‌رگیریتدا؟
كاروان شاره‌وانى:  پێشووتر ئاسته‌نگى بۆ دروست كردبووم ،به‌ڵام ئێستا نه‌خێر.

ئاڕاسته‌: ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ ‌تا مردن له‌ بیرى ناكه‌یت؟
كاروان شاره‌وانى:  یه‌ك كه‌سه‌ له‌ ژیانى خۆما كه‌ جیابوومه‌ته‌وه‌ لێى ئه‌ویش هاوسه‌رى پێشوترم بوو.

ئاڕاسته‌: چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرن؟
كاروان شاره‌وانى: من چاوویان ماچ ئه‌كه‌م چونكه‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ بۆ دروستكردنى منه‌ و به‌ دڵێكى زۆر گه‌وره‌وه‌ وه‌رى ئه‌گرم.



4751 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 3:38:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ