هەواڵ
بۆچی موچه‌ی مانگی یه‌ك وا به‌ خاوی دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاستە
پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1)ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ 10 رۆژی رابردوو ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێكی كه‌م موچه‌یان پێدراوه‌.

چه‌ندین جار وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 35رۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لە وەزارەتی دارییەوە ئاشكرابوون: هۆكاری خاوی به‌ڕێوه‌چوونی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تائه‌مڕۆ 15ی 4ی 2019، (453)ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمیش پاره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
12285 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 2:50:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ