کۆمەڵایەتی
له‌ سلێمانى شۆفێرى ته‌كسیه‌ك ده‌فڕێندرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە سلێمانی شۆفێری تاکسییەک ڕفێندراو ده‌ڵێت به‌هۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ له‌ نوسینگه‌ى ئاڵو گۆڕى دراو گۆڕیومه‌ته‌وه‌ فڕاندومیان.

سەرەتای چیرۆکی رفاندنی ئەوکاتە دەستپێدەکات، کەسێ سەرنشین لە شەقامێکی قەرەباڵخی شاری سلێمانی بەپلانێکی داڕێژراو لەگەڵی سەردەکەون، بەڵام دواتر قۆڵبەستی دەکەن.

رەزا رەحمان، شۆفێری تاکسییەکەیە و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئافرەتێک و پیاوێک و منداڵێک دەستیان لێڕاگرتم ، گوتیان ئۆتۆمبێلێکمان پەکیکەوتووە لە تاسڵوجە لای پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل، چووە بۆ گەشت بەنزینی لێبڕاوە ئەم دەبە بەنزینەی بۆ دەبەین، لە رێگەدا پەلەیان بووە دەیانگوت خێرا بڕۆ، منیش گوتم کامێرا ھەیە و رێگە قەرەباڵخە خێرا ناڕۆم".

ئەو جێگەیەی شۆفێری تاکسییەکەی بۆ دەبەن، کەوتووەتە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، کەمتر لە 500 مەتر لە شەقامی سەرەکی سلێمانی کەرکووکەوە دوورە، ئامانجی گرووپە رفێنەرەکە ئەو پارە بووە، کەپێشتر شۆفێرەکە لەنووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو ئاڵوگۆڕی کردووە.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: "لە شەقامی قیڕ لامدا چوومە سەر رێگە خۆڵەکە بەدووری 100 مەتر ئۆتۆمبیلەکەم بینی ئیشیدەکرد، ئیتر گومانم برد کە شتێک ھەیە، چونکە ئەوان گوتیان پەکیکەوتووە، دواتر بەسێ کەس قۆڵەبەستیان کردم لێیاندام گوتیان، ئەو پارەمان پێبدە کە لە نووسینگەکە گۆڕیتەوە ئەگینا دەتکوژین"، دواتر گرووپەکە رەزا بەجێدەھێڵن، چەند ئۆتۆمبێلێک بەو رێگەدا دەڕۆن، بەڵام کەس نەوێراوە بەھانایەوە بچێت، تاوەکو پیاوێک ھێزەکانی ئاسایش ئاگاداردەکاتەوە.


شایەتحاڵێكی  رووداوەکە رایگه‌یاند : "من لە گوندی تەپەڕەش دەگەڕامەوە لەکڕینی مەڕوماڵات بووم، بینیم ئەو کەسە بەقاچ و قۆڵ بەستراوی لەناو ئەو گەنمەدا فڕێدراوە، نەمانوێرا دەست و قاچی بکەینەوە گوتمان باتووشی کێشە نەبین، ھەربۆیە ھێزەکانی ئاسایشمان ئاگادارکردەوە و ئەوان ھاتن رزگاریان کرد".

شۆفێرە رفێنراوەکە سکاڵای لای پۆلیس تۆمارنەکردووە، ئەوە لەکاتێدایە لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، سێ کەس لە سێ گەڕەکی سلێمانی کوژران، تاوەکو ئێستا دوو لە بکوژەکان دەستگیرنەکراون.

 
3049 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 12:20:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ