هەمەڕەنگ
حه‌وت هۆكار توشى ووشك بونه‌وه‌ى چاوت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ووشك بوونه‌وه‌ى چاو یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كانى چاو ، پێویسته‌ به‌ته‌واوى خۆت به‌دوور بگریت له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ ووشك بونه‌وه‌ى ناو چاو ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ ووشك بوونه‌وه‌ى چاو :-

زۆر سه‌یركردنى تیڤى و مۆبایل و كۆمپیوته‌ر .
ڕاسته‌وخۆ لێدانى تیشكى خۆر بۆ ناو چاو .
زۆر مانه‌وه‌ى هاوێنه‌ى چاو (عه‌ده‌سه‌) له‌چاودا.
هه‌وكردنى تۆڕه‌كانى ناو چاو .
نه‌شته‌رگه‌رى لێزه‌رى چاو .
توش بونت به‌ خه‌مۆكى .
زۆر خوراندنى چاو و ده‌ست لێدانى .
ووشك بونه‌وه‌ى چاو توشى سووربونه‌وه‌ و خوراندنى ناو چاوت ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌ كزاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تى كه‌ ئاوى به‌رده‌كه‌وێت هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ زوو چاره‌سه‌ر كردن .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2019 11:52:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ