10ی نیسانی 2019 به ئاماده‌بونی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى (1) ى ڕێكخستنى سلێمانى ماڵپه‌ڕی ئاراسته چواره‌مین ساڵیادی خۆی كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتاری سایته‌كه‌ش پێزانیی ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌نوس و كارمه‌ندانی ده‌كات.
یادى چواره‌مین ساڵ ڕۆژى دامه‌زراندنى ئارٍاسته كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونى حاكم قادر حه‌مه‌جان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى (1) ى ڕێكخستنى سلێمانى وئهنوهرساڵهح عه‌زیز جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رپه‌رشتیاری سایتی ئاڕاسته وژماره‌یه‌ك له جێگر ان و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند و نوێنه‌ری ئه نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و كادیران ،له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانی، یادى چواره‌مین ساڵ ڕۆژى دامه‌زراندنى ئارٍاسته كرایه‌وه.
ئهنوهرساڵهح: ماندوبون و شه‌ونوخونی زۆرمان به سایته‌كه‌وه بینیوه
له‌سه‌ره‌تادا ئهنوهرساڵهح عه‌زیز جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رپه‌رشتیاری سایتی ئاڕاسته له وته‌كه‌یدا وێڕای به خێرهاتنی میوانان ڕایگه‌یاند: وێبسایتی (www.araste.co) ماندوبون و شه‌ونوخونی زۆرمان پێوه چه‌شته‌وه تا به‌م ئاسته‌مان گه‌یاندوه،ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی سایته‌كه پێشمه‌رگه ئاسا خزمه‌ت ده‌كه‌ن به ئامانجی به‌ره‌و پێشبردنی میدیای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئهنوهرساڵهح عه‌زیز پێزانی خۆی و به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاڕاسته‌ی كادیران و كارمه‌ندان ی سایته‌كه كرد‌و سوپاسی ئه‌وانه‌شی كرد كه هاوكارده‌بن بۆزیاتر پێشخستنی.
حاكم قادرحه‌مه‌جان : جێى خۆشحاڵییه كه ئاڕاسته له ئاستێكى باش دایه و جێى خۆى كردۆته‌وه
هه‌روه‌ها له وته‌یه‌كدا حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى (1) ى ڕێكخستنى سلێمانى یه كێتی ڕایگه‌یاند:پێویسته هه‌مووان هاوكار و پێشه‌نگ بین بۆ پێشخستنى ڕاگه‌یاندنه‌كانمان و ڕاگه‌یاندنى دروستیش ده‌بێت ڕاستگۆیانه و پیشه‌یانه كاره‌كانی بكات.
سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی ئاڕاسته‌ش وتی "جێى خۆشحاڵییه كه ئاڕاسته له ئاستێكى باش دایه و جێى خۆى كردۆته‌وه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌سود بۆ خوێنه‌ران و ئێمه‌ش وه‌ك لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند پشتیوانى ته‌واوى كاره‌كانیان ده‌كه‌ین".
له پاش وته‌ی به‌رپرسان ،بروانامه‌ی ڕێزلێنان له لایه‌ن حاكم قادر‌و جێگرانی مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕانه‌وه پێشكه‌ش به ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی سایته كرا‌و پاشان كێكی ساڵیادهكهش بڕدرا.
ئاراستە، ناوێکە بەمانا بۆ ئامانجێکی دیار یان ئاراستەیەکی دیاری روونە بۆ ئامانجێک
وێبسایتی (www.araste.co) پێگەیەکی ئەلیکترۆنییە بە نێوی ئاراستە، کە مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان خاوەن و سەرپەرشتیارێتی،ئاراستە، ناوێکە بەمانا بۆ ئامانجێکی دیار یان ئاراستەیەکی دیاری روونە بۆ ئامانجێک، لێرەدا مەبستمان هەموو ئەو دەلالەتە ماددی و مەعریفی و فەلسەفییانەیە کە ئاراستە دەکرێن بۆ خزمەتی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا.
ئاراستەی ئێمە بەمانای رێگەیەکە کە مێژووەکەی زیاتر لە 42 ساڵە، بۆ خەبات و قوربانیدان لە پێناو نشتمان و نەتەوەیەکدا، تائێستایش ئەم خەباتە بەردەوامە. ئاراستەی ئێمە سازدان و جۆشدان و وشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو بەرز راگرتنی ئەم ئامانجە تا سەرکەوتنی کۆتاییەکەی کە بەدەوڵەتی کوردی کۆتایی دێت.
ئاراستەی ئێمە پشتگیری ئەو تەجرووبە دیموکراسییە دەکات، کە لە کوردستاندا هەیە
ئاراستەی ئێمە بەشداریکردنە لەو ئاراستە دیموکراسییەی کە ئەمڕۆکە لە کوردستانەدا هەنگاوی بۆ دەنرێت یان باس دەکرێت یان ئاراستە و ئامانجێکە بۆ ئاراستەی ئەم چەمکەیش هەوڵ دەدەین لەڕووی تێورییەوە چەندین نووسەر و رووناکبیری گەلەکەمان بدوێنین و شرۆڤەکاری بۆ بکەین، لەهەمان کاتدا ئاراستەی ئێمە پشتگیری ئەو تەجرووبە دیموکراسییە دەکات، کە لە کوردستاندا هەیە و پشتیوانی دەکەین بۆ دەوڵەمەندبوونی. ئێمە ئاراستەکەمان بە چاوێکی رەخنەگرانەوە سەیری هەموو پرۆسەیەکی بیرۆکراسیەت و سەنتراڵبوونێکی دامودەزگاکان دەکات لەهەر پێگەیەکدا بێت لە کۆمەڵگەدا، کە بزاوتی بیرۆکەی یان مومارسەی دژە دیموکراسی هەبێت ئێمە لەم کاتەدا رەخنەی لێدەگرین و بە گژی‌دا دەچینەوە.
ئاراستەی ئێمە پشتیوانێکی سەرسەختی دادپەروەری دەبێت و زۆرترین رووبەری کارکردنی ئێمە دەبێت لەسەر ئەم چەمکە، بەدواداچوونێکی لۆجیکیانە بۆ نادادپەروەری دەکەین و پشتیوانی ئەو خەڵکە دەبین کە هەست بەم نادادپەروەرییە دەکات. واتا کاری میدیایی ئێمە ئەوە دەبێت کێشە نووستووەکانی نادادپەروەری لە کۆمەڵگەدا بخەینە نێو میدیاکان و مشتوومڕی سیاسی.
ئاراستە هەوڵدەدات رەخنە لە هەموو پرۆسەیەکی نایاسای بگرێت
ئاراستە هەوڵدەدات رەخنە لە هەموو پرۆسەیەکی نایاسای بگرێت و هەوڵی بڵاوکردنەوەی وشیاری سیاسی دەدەین بە ئامانجی ئەوەی کە سەرەوەری یاسا ببێتە پرەنسیپێک بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگە. دامودەزگا حزبییەکان و خاوەن دەسەڵاتەکان لە سۆنگەی سەروەری یاساوە پەیەوەندییەکانی خۆیان دابڕێژن نەک لەڕووی هێزەوە، ئاراستە کار بۆ لۆجیکی یاسایی دەکات، لۆجێکی هیز دەخاتە بەردەم رەخنە و شرۆڤە کردنەوە.
ئاراستە بەتەواوی پشتگیری لە هەموو ماف و ئازدییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات.
ئاراستە دەیەوێت لەبواری ژینگە و تەندروستییەوە خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی بە زانیاری زانستی زیاتر دەوڵەمەند بکات، فشارێک بێت بۆ هەر رێگەیەک کە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگەی کوردستان و شێواندنی تەندروستی تاکی کورد.
ئاراستە رۆژانە هەوڵدەدات چەند هەواڵێکی گرنگ کە خۆی لە هەواڵی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا دەبینێتەوە بڵاو بکاتەوە بۆ زیاتر بەئاگابوون لەو هەواڵانەی کە لە چواردەورمان روو دەدەن.
ئاراستە هەوڵدەدات پشتیوانی هەموو کێشەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بێت
ئاراستە هەوڵدەدات پشتیوانی هەموو کێشەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بێت، بەتایبەتی کێشەی خزمەتگوزارییەکان و گێرمە و کێشەکانی دامودەزگاکانی حکومەت و گەندەڵی و هتد. دەمانەوێت بڵندگۆیەک بین بۆ ئەو کێشانەی کە دەسەڵات نایبینێت یان نایبیستێت. لەئاراستەوە بەچاوێکی رەخنەگرانە سەیری هەموو کارێکی خراپی حکومەت دەکەین و دەستخۆشیش لە هەموو کارێکی چاکە و باشە دەکەین کە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری تاکی کورد.
ئاراستە ئامانجی ئەوەیە کە بتوانێت لە رێگەی (www.araste.co) باشترین خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات، بە تایبەتی خەڵکی شاری سلێمانی خۆشەویست. دەمانەوێت لەم رێگەیەوە هەرچی کێشەیەک کە ئێمە د‌رکی پێ دەکەین بیخەینە روو بە ئامانجی ئەوەی لەبەردەم دەسەڵاتداراندا قسە و باسی لەسەر بکرێت. ئەم وێبسایتە سەنگەرێکە بۆ پشتیوانی داواکاری و داخوازییەکانی شاری سلێمانی.
داواکرین لە سه‌رجه‌م رۆشنبیر و نووسەر و هونەرمەندان و هەڤاڵانمان پشتوانی ئەم وێبسایتە بکەن. هەرکەسێک دەیەوێت بەشداریمان لەگەڵدا بکات لای ئێمە جێگەی رێز و مایەی هاوکاری و پشتیوانیکردنە لە ئاراستەیەک کە ئاراستەی نیشتیمانپەروەری و دیموکراسی و دادپەروەری و خزمەتگوزاری خەڵکی کوردستانە.
جێگه‌ی باسه سایتی ئاڕاسته به 12 كارمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوسه‌وه كاره‌كانی ده‌با ت به ڕێوهو خاوه‌نی زیاتر له 400 هه‌زار لایكهو له هه‌وڵدایه ئاستی زۆر له ئێستای به‌رزتر بكاته‌وه.