هەواڵ
ده‌نگێكى نامۆ له‌ به‌نداوى دوكان ده‌بیسترێت و ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌درێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پاش ئه‌وه‌ى ده‌نگێكى نامۆ له‌ نزیك به‌نداوى دوكان بیسترا ، ئه‌م ده‌نگه‌ش جێگه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێى هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌ بوو ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دوكان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگ ده‌دات .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دوكان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ راگه‌یاندووه‌:" ئه‌و ده‌نگه‌ى شه‌وى رابردوو له‌ نزیك به‌نداوى دوكان بیستراوه‌ ، ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌وایه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌ له‌ (بێل ماوس )ى به‌نداوه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ " .
ئه‌وه‌شى تێدا هاتووه‌:" هیچ مەترسیەك لەسەر بەنداوەكە و دانیشتوانی قەزای دوكان نییە ، ئەو دەنگەش كە دەردەچێت لە دەرچەی"بێل ماوس"ەكەوە، زیاتر بە ئاراستەی دوكانی خوارەوە دەبەسترێت، بۆیە بەنداوەكە سەلامەتە و هیچ مەترسیەكیش لەسەر بەنداوەكە و دەرچەكانی نییە " .

به‌نداوى دوكان كه‌ ته‌مه‌نى (59) ساڵه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانى عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌با داده‌ندرێت ، ئه‌مساڵیش بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ دواى ساڵى 1988 ده‌رچه‌ى ئاوى (بێل ماوس )ى به‌نداوه‌كه‌ ئاوى به‌سه‌ر رژا .

جێگه‌ى باسه‌ ئەو دەرچەیەی ئاوى به‌نداوى دوكانى پێدا تێپەڕدەبێت ، 900 مەتر چوارگۆشە لە یەك چركەدا ئاو دەچێتە دەرەوەو ئەو دەنگەش ئەنجامی كۆبوونەوەی هەوایە و كاتێك هەواكەدا دەچێتە دەرەوە ئەو دەنگە دەردەكات .

به‌نداوى دوكانیش سه‌ر به‌ شاری سلێمانییه‌ و ‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی ، به‌ نداوی دوكان له‌ ساڵه‌كانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ ته‌واو بووه‌ و به‌ گه‌وره‌ ترین به‌نداوی باشوری كوردستان داده‌نرێت.
به‌رزی ئه‌م به‌نداوه‌ له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه‌ ٥١٥ مه‌تره‌ پێوانه‌ی رووی به‌نداوه‌كه‌ ٢٧٠ كم چوارگۆشه‌یه‌ قوڵی ئه‌م به‌نداوه‌ له‌نێوان ٤٦٩-٥١١ مه‌تر قووڵه‌ ، نزیكه‌ی ١١٧٠٠ كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه‌ ئاوی تێدایه .
28214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2019 10:46:57 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ