تەندروستی
به‌م خواردنه‌وه‌یه‌ ڕزگارت ده‌بێت له‌ قه‌بزى و ئازارى ناوسك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قه‌بزى یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ باوه‌كانى ته‌ندروستى ، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ زیاتر توش بووانى قۆڵۆن هه‌ستى پێ بكه‌ن و زیاتر به‌ره‌نگارى ببنه‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت خواردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت تاوه‌كو ڕزگارت بكات له‌و ئازار و قه‌بزییه‌ى كه‌ توشى ده‌بیته‌وه‌ .
پێكهاته‌كان :
.ئاوى پرته‌قاڵێكى گه‌ووره‌ بگره‌ .
•ئاوى لیمۆیه‌كى گه‌وره‌ بگره‌ .
•نیو كوپ ئاوى گه‌رم (كوڵاو).
•سه‌ره‌تا ئاوى پرته‌قاڵه‌كه‌ و ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ ، پاشان ئاوى لیمۆكه‌ى بكه‌به‌سه‌ردا ، ئینجا جوان تێكه‌ڵیان بكه‌ پاشان بیخۆره‌وه‌ ، هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات و هۆكارێكه‌ بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پیسى و به‌كتریا و پیساییه‌كى ناوه‌وه‌ى له‌ش ، به‌ته‌واوى له‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌ .
•هه‌ر بۆیه‌ توش بووانى قۆڵۆن ده‌توانن ڕۆژانه‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بخۆنه‌وه‌ تا ڕزگاریان بێت له‌و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
336 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2019 10:31:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ