کۆمەڵایەتی
دكتۆر كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانى : فیستیڤاڵى ڕه‌نگه‌كان هیچ په‌یوه‌ندى به‌كلتورى ئێمه‌وه‌ نییه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پرۆفیسۆر و دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى فیستیڤاڵى ڕه‌نگه‌كانى هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ و ڕه‌خنه‌ى توند ده‌گرێت .
دوێنێ پێنجى نیسان له‌شارى هه‌ولێر سێهه‌مین چالاكى  فیستیڤاڵى ڕه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ چوو ، به‌به‌شدارى خانمه‌  گۆرانیبێژى لاو  هێڵى لۆ ڤ سازدرا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرترین كچ و كوڕ تێدا به‌شدار بوون ،دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى له‌سه‌ر ئه‌م چالاكییه‌ى هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت :"له‌ساڵى 2012 گۆرانى و ستایلێكى گۆرانیبێژێكى كۆرى باند كرا واتا ڕه‌ت كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ناو گۆرانییه‌كه‌دا _شه‌ق له‌ نیشانه‌كانى مرور ده‌درێت ) پێیان وابوو ئه‌مه‌ هانى لاوان و گه‌نج ده‌دات سوكایه‌تى به‌ هێماكانى مرور بكه‌ن .
له‌كوردستان فیستیڤاڵى ڕه‌نگه‌كان ساز ده‌كرێت و هانى گه‌نج و لاوانى كورد ده‌ده‌ن بۆ شتێك كه‌ كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندى به‌كلتورى ئێمه‌وه‌ نیه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌ك سودى هه‌بێت به‌ دڵنیاى چه‌ندین ده‌ره‌نجامى خراپى ده‌بێ .
به‌رێزان كێ به‌رپرسیاریه‌تى ئاینده‌ى گه‌نج له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت ؟ چۆن ده‌بێت فیلته‌رێك نه‌بێت بۆ  لێكۆلینه‌وه‌ له‌ئه‌نجامى فیستیڤاڵ و چالاكى ".
5492 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2019 11:52:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ