هونەر
گۆرانیبێژێكى كورد به‌هۆى جله‌كانییه‌وه‌ توشى ڕه‌خنه‌ بۆته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد بانوو حوسێن ، به‌بڵاوبوونه‌وه‌ى دوو وێنه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام توشى زۆرترین ڕه‌خنه‌ بۆته‌وه‌.

دوێنێ  30/3/2019، بانوو حوسێن، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌ ، هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گرن به‌هۆى ڕوتى جله‌كانییه‌وه‌ .

هه‌روه‌ك ده‌زانین بانوو له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی، چه‌ند ساڵێكه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌، پێشتر به‌ كه‌می له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت.

پێشتر به‌ گۆرانى (خه‌م) كه‌ ڤیدیۆ كلیپى بۆ كردبوو زیاتر ده‌ركه‌وت و خه‌ڵك پێى ئاشنا بوو .

24752 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/31/2019 12:46:56 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ