زانست
باشترین ڕێنمایى بۆ درێژى ته‌مه‌نى لاپتۆپ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌كارهینه‌ران و شاره‌زایانی لاپتۆپ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌ چاره‌سه‌ری كورتی ته‌مه‌نی لاپتۆپ ده‌زانن ئیمه‌ش وه‌كو به‌كارهێنه‌رانی لاپتۆپ پێویسته‌ بیانزانین كه‌ ئه‌وانه‌ن :
ـ وا باشتره‌ پاتری لاپتۆپ شه‌حن نه‌كرێته‌وه‌ واتا چارج نه‌كرێته‌وه‌ تا نه‌گاته‌ ٪۱٠ ئینجا بدرێت له‌ شه‌حن.
له‌ كاتی به‌كار هێنانی لاپتۆپ به‌ ( كاره‌با ) ه‌وه‌ پێویسته‌ پاتری لاپتۆپه‌كه‌مان ده‌ربهێندرێت و له‌ لاپتۆپدا نه‌ بێت ئینجا لاپتۆپه‌كه‌ت به‌كاربهێنه‌(ئه‌م ڕێنماییه‌ بۆ لاپۆتیه‌كه‌ مۆدیل كۆنه‌كانه‌).
-له‌ كاتی به‌كار هێنانی لاپتۆپ به‌ پاتری وا باشتره‌ پاتری فوول بێت واتا با شه‌حنی لاپتۆپه‌كه‌ت ٪۱٠٠ بێت ئینجا ئیش به‌ لاپتۆپه‌كه‌ت بكه‌.
-پاتری لاپتۆپ نابێت ماوه‌یه‌ك بێ شه‌حن كردنه‌وه‌ ( چارچ كردن )‌ دابنرێت وا باشتره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ جارێك شه‌حن بكرێته‌وه‌.
-واپێویسته‌ كه‌ لاپتۆپمان دا له‌ شه‌حن تا كاتی پڕبوونی ده‌ری نه‌كه‌ین واتا به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ نه‌یكه‌ینه‌ شه‌حن به‌م شێوه‌یه‌ ته‌مه‌نی پاتری كورت ده‌بێت چونكه‌ پاتری لاپتۆپ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ شه‌حن كردن دروستكراوه‌.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
421 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2019 12:57:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ